وەرزش
به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانیان كرد
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 5/3/2022 به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی كه‌ركوكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌ردانی به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی 1ی ڕێكخستنی سلێمانیان كرد.

 

له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌یانه‌وه‌ دیدار قه‌ره‌داغی له‌به‌شی وه‌زرشی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆ(ئاڕاسته‌)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانی به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی كه‌ركوك و به‌رپرسانی وه‌رزشی شاره‌كه‌ بۆ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و به‌شی وه‌زرشی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی بۆزیاتر ئاڵوگۆڕی بیری وه‌رزشی و هه‌مه‌هانگی وه‌رزشكارانی شاره‌كه‌و ڕێكخستنه‌وه‌ی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌نده‌كانبوو".

وتیشی خۆشحاڵ بوین به‌سه‌ردانه‌كه‌یان و گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی داهاتومان ، پاشان  ئه‌ندامان و به‌رپرسانی به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك سه‌ردانی مه‌زاری  سه‌رۆك مام جه‌لالیان كرد.

 

622 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
3/5/2022 12:35:35 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو