کۆمەڵایەتی
هه‌موو شتێك له‌ باره‌ی ئۆكرانیاوه‌.
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
- گه‌وره‌ترین وڵاتی ئه‌وروپییه‌، له‌ فه‌ره‌نساش گه‌وره‌تره‌.

بۆچی ئۆكرانیا گرنگه‌ ؟

- یه‌كه‌مینه‌ له‌ ئه‌وروپا، بۆ یه‌ده‌گی خامی یۆرانیۆم، كه‌ ده‌توانرێت ده‌ربهێنرێت.
- پله‌ی یه‌كه‌م له‌ ئه‌وروپا و پله‌ی ده‌یه‌م له‌ جیهان، بۆ یه‌ده‌گی تیتانیۆمی خاو.
- پله‌ی دووه‌م له‌ جیهاندا، له‌ یه‌ده‌گی مه‌نگه‌نیزی خاوی دۆزراوه‌ (2.3ملیار تۆن یان 12%یه‌ده‌گی جیهان).
- پله‌ی دووه‌م، له‌ یه‌ده‌گی ئاسنی خاو له‌ جیهاندا (30ملیار تۆن).
- پله‌ی دووه‌م له‌ ئه‌وروپا، له‌ بوونی یه‌ده‌گی جیوه‌ی خاو.
- پله‌ی سێیه‌م له‌ ئه‌وروپا و پله‌ی سێزده‌یه‌م له‌ جیهان، له‌ بوونی گازی به‌ردی (22تریلیۆن مه‌تر چوار گۆشه‌).
- پله‌ی چواره‌م له‌ جیهاندا، له‌باره‌ی بوونی به‌های سامانی سروشتی.

- پله‌ی حه‌وته‌می جیهانیی، بۆ یه‌ده‌گی خه‌ڵوز (33.9 ملیار تۆن).
 ئوكرانیا وڵاتێكی كشتوكاڵییه‌؟
- له‌ ئه‌وروپا به‌ پله‌ی یه‌كه‌م دێت، كه‌ زۆرترین خاكی شیاوی كشتوكاڵیه‌.
- پله‌ی سێیه‌مینی له‌ جیهاندا هه‌یه‌، له‌ بوونی خاكی ڕه‌ش (25% له‌ قه‌باره‌ی جیهان).
- پله‌ی یه‌كه‌مینی هه‌یه‌ له‌ جیهان دا، بۆ هه‌نارده‌كردنی زه‌یتی گوڵه‌به‌ڕۆژه‌.
- پله‌ی دووه‌م له‌ جیهاندا، له‌ به‌رهه‌مهێنانی جۆ، هه‌روه‌ها پله‌ی چواره‌م له‌ جیهاندا بۆ هه‌نارده‌كردنی جۆ.
- سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مێنه‌ری گه‌نمه‌شامیه‌ له‌ جیهاندا، هه‌روه‌ها چواره‌م گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی گه‌نمه‌شامیه‌ له‌ جیهاندا.
- چواره‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌تاته‌یه‌ له‌ جیهاندا.
- پێنجه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری جاوداره‌ له‌ جیهاندا ( جاودار، رووه‌كێكه‌ وه‌كو جۆیه‌).
- پله‌ی پێنجه‌مینی هه‌یه‌ له‌ جیهاندا، له‌ به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین (75000تۆن).
- پله‌ی هه‌شته‌می له‌ جیهاندا هه‌یه‌، له‌ هه‌نارده‌ی گه‌نم.
- پله‌ی نۆیه‌می له‌ جیهاندا هه‌یه‌، له‌ به‌رهه‌مهێنانی هێلكه‌.
- پله‌ی شازده‌مینی له‌ جیهاندا هه‌یه‌، له‌ هه‌نارده‌ی په‌نیر.
- ئوكرانیا له‌ توانای دایه‌، پێویستی و داواكاری خوارده‌مه‌نی نزیكه‌ی 600ملیۆن كه‌س دابین بكات.

448 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/26/2022 11:44:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو