زانست
ریه‌ڵمی‌ نوێترین به‌رهه‌می‌ ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
كۆمپانیای (ریه‌ڵمی) تایبه‌ت به‌ بواره‌كانی ته‌كنه‌لۆژیا و دروست كردنی ئامێره‌ زیره‌كه‌كانی موبایل نوێترین به‌رهه‌می خۆی ده‌خاته‌ روو.

١٦ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌و كۆمپانیایه‌ دووباره‌ به‌ موبایلی (ریه‌ڵمی ٩ پرۆ) ده‌بێته‌وه‌ جێ سه‌رنجی میدیاكان، ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجه‌ به‌رهه‌مه‌ نوێكه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی (5G) به‌رده‌ست ده‌بێت و له‌ ٢٣ی ئه‌م مانگه‌دا ده‌خرێته‌ بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه‌.
موبایله‌كه‌ پشتگیری له‌ سیسته‌می (سناپدراگۆنی ٦٩٥ ده‌كات و كوالێتی كامێراكه‌ی ده‌گاته‌ ٦٤ مێگا پێكسڵ).
رامی موبایله‌كه‌ ده‌گاته‌ ٨ گێگابایت و قه‌باره‌ی میمۆریه‌كه‌ی ١٢٨ گێگایه‌ و نرخه‌كه‌ی له‌ ٤٠٠ دۆلاری ئه‌مریكیه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات.
كۆمپانیای (ریه‌ڵمی) له‌ ساڵی ٢٠١٨ دامه‌زراوه‌ و كارده‌كات له‌ بواره‌كانی موبایلدا و تایبه‌ته‌ به‌ بازاره‌كانی وڵاتی چین.

473 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2022 11:16:19 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو