کۆمەڵایەتی
چۆن وای‌ لێ‌ ده‌كه‌یت بگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ لات ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

 غه‌مباریت به‌هۆی‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت یاخوود هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌جێی‌ هێشتویت و ده‌ست به‌ردارت بووه‌ ، گرنگ له‌وه‌دایه‌ چۆن و به‌چی‌ وای‌ لێ‌ ده‌كه‌یت په‌شیمان ببێته‌وه‌ و هه‌ست به‌وه‌ بكات كه‌ تۆی‌ له‌ده‌ست داوه‌ .
به‌ چه‌ند رێگه‌یه‌ك ده‌توانیت وای لێبكه‌یت په‌شیمان بكه‌یته‌وه‌ :-

* جێی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت پڕ بكه‌ره‌وه‌، به‌وه‌ی خۆت سه‌رقاڵ بكه‌یت به‌ كاركردن و سه‌رنجت له‌سه‌ر ژیانی خۆت بێت، به‌رده‌وام پلانی نوێ دابنێیت و بیر له‌و مه‌كه‌ره‌وه‌ .
*زیاتر پشت به‌خۆت ببه‌سته‌ و هه‌وڵ بده‌ بگه‌یت به‌ سه‌ركه‌وتن و خولیاكانت .
*نیشانی‌ ئه‌وی‌ بده‌ له‌و شوێنه‌ی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا بویت بێ‌ ئه‌ویش دڵخۆشیت .
*ئاگاداربه‌ به‌ خێرایی په‌یوه‌ندییه‌كی نوێ دروست مه‌كه‌، ئه‌مه‌ زیان له‌ خۆت و ئه‌ویش ده‌دات، به‌ڵكو به‌ته‌نها بمێنه‌ره‌وه‌، به‌ڵام دڵخۆش به‌،خۆت دڵته‌نگ مه‌كه‌ .
* نیشانی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بده‌ كه‌ به‌بێ ئه‌ویش دڵت خۆشه‌ و  ژیانت خۆشه‌.
*خۆت به‌ند مه‌كه‌ له‌ماڵه‌وه‌ به‌ڵكو  له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت بڕۆ ده‌ره‌وه‌ كات به‌سه‌ر به‌ره‌.

*وا زوو  گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بۆ ژیانت قبوڵ مه‌كه‌، باشتره‌  خێرا  په‌سه‌ندی نه‌كه‌یته‌وه‌ زیاتر په‌شیمان ده‌بێته‌وه‌.
242 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/20/2022 10:12:59 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو