وەرزش
بەرشەلۆنە لەگەڵ یاریزانێكی رێكەوتووە
 ئاڕاسته‌: بانه‌ عه‌بدوڵا
 یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بە تەواوی نزیكبۆتەوە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ڕۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرۆگوای و بەرگریكاری یانەكەی.

 گرێبەستی ئاراوخۆ لە هاوینی داهاتوو بە پایان دەگات و بەرپرسانی بەرشەلۆنەش دەیانەوێت بۆ ماوەیەكی زۆر ئەو بەرگریكارەی لە یاریگای كامپنۆ بهێڵنەوە بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی لە ماوەی ڕابردوودا پێشكەشی كردووە .

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووە كە یانەی بەرشەلۆنە بە تەواوی نزیكبۆتەوە لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەو بەرگریكارە ئۆرۆگواییە و ڕازی بووە كە موچەكەی بۆ زیادبكات كە هەر ئەمەش وای كردبوو لە ماوەی ڕابردوو گفتووگۆكان بە باشی نەڕوات بەڕێوە. 

ڕۆژنامەكە جەختدەكاتەوە كە ئاراوخۆ داوای زیادكردنی موچەكەی كردووە كە لە ئێستادا ساڵانە 900 هەزار یۆرۆ وەردەگرێت و بەرشەلۆنەش بەڵێنی پێداوە كە گرێبەستەكەی تا 2027 نوێ بكاتەوە و موچەكەشی بۆ زیاد بكات.
523 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/8/2022 12:16:14 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو