کۆمەڵایەتی
چۆن له‌ خه‌مۆكی دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
زۆربه‌مان دووچاری‌ خه‌مۆكی‌ ده‌بینه‌وه‌ ، گرنگ  ئه‌وه‌یه‌ بزانین چۆن تێپه‌ڕی‌ ده‌كه‌ین وه‌ گوێ‌ نه‌ده‌ینه‌ قسه‌ی‌ چوارده‌وور ، پێویسته‌ چی‌ بكه‌ین تاوه‌كو خه‌مۆكی‌ به‌سه‌رماندا زاڵ نه‌بێت و لێی‌ ڕزگار بین .

- خه‌وتنی ته‌ندروست: زوو خه‌وتن و زوو هه‌ستان، یه‌كێك له‌ هۆكاره‌كانی خه‌مۆكی دره‌نگ خه‌وتن و دره‌نگ هه‌ستانه‌ له‌ خه‌و، به‌تایبه‌ت دانیشتن له‌ دره‌نگانی شه‌وداو بیركردنه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانی ڕابردوو.
- خۆراكی ته‌ندروست: دووركه‌وتنه‌وه‌ كه‌ خۆراكی قورس و زۆر خواردن، زۆر خواردنی میوه‌و، سه‌وزه‌و، لانیكه‌م وه‌رزشكردن رۆژانه‌ بۆ نیو كاتژمێر.
- دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گۆرانی و فیلم و به‌سه‌رهاتی سۆزداری عاتیفی.
- سه‌فه‌ركردن و چوونه‌ ناو قه‌ره‌باڵغی زۆر پێویسته‌ .

- گرنگی‌ دان  به‌ واجباته‌كان و كردنیان له‌ كاتی خۆیدا.
- خۆشۆردن : پاك و خاوێنی ڕاسته‌وخۆ خه‌مۆكی كه‌مده‌كاته‌وه‌.
- له‌ناوبردنی هه‌رشتێك كه‌ ڕابردووت بیر ده‌خاته‌وه‌.
220 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
2/5/2022 10:05:37 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو