هونەر
له سنورى راپه رین كافتریاى كلتورى ژنان كرایه وه
ئاڕاستە : ھەردی حەسەن



ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٧ ی تەموزی ٢٠١٧ بۆ یەکەمین جار لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین و لە شاری ڕانیە یەکەمین کافتریای کلتوری ژنان بە ئامادەبوونی قایمقامی قەزای ڕانیە چالاکوانان و ھونەر مەندان کرایەوە .

سێڕا ڕۆمانی خاوەنی کافتریای کلتوری ژنان لە ڕانیە بە ئاڕاستەی ڕاگەیاند " بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی ئیدارەی ڕاپەڕین کافتریایەکی تایبەت بە ژنان لەم سنورەدا و لە شاری ڕانیە بکەینەوە ،ئامانجم لە کردنەوەی ئەم کافتریایە ڕەخساندنی شوێنێکی شایستەیە بۆ ژنان و کچانی ئەم ناوچەیە دەمەوێت لەم ڕێگەیەوە خزمەت بە ژنانی ئەم ناوچەیە بکەم  ".

ناوبراو وتیشی " لە داھاتوویەکی نزیک دا چالاکی جۆراو جۆری و ھونەری وڕۆشنبیری لەم کافتریایەدا ئەنجام دەدین بە ھاوکاری ھەمولایەک ئێرە دەکەینە ناوەندیکی چالاکی ڕۆشنبیری و بۆ ھەموان بێ جیاوازی ".

1373 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/27/2017 4:45:12 PM
زیاتر ...