کۆمەڵایەتی
ئه‌و هۆكارانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى كۆتایى په‌یوه‌ندى نێوان دوو هاوڕێ
وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون
به‌ گشتى هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئێمه‌ له‌ مناڵییه‌وه‌ هاوڕێمان هه‌ بووه‌ ، به‌ڵام زۆرجار هه‌تا گه‌ووره‌ بوونمان له‌گه‌ڵیدا نه‌ماوینه‌ته‌وه‌ و له‌یه‌ك دابڕاون ، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ زۆر جار  هاوڕێكه‌ت  تا كاتى گه‌وره‌بوون و پێگه‌یشتن له‌گه‌ڵدا ماوه‌ته‌وه‌ و زۆرله‌یه‌ك نزیك بوون ، گۆڕانكارى ژیان هۆكارێكه‌ بۆ دوور خستنه‌وه‌ت له‌ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت .
ئه‌و هۆكارانه‌ى كه‌ هاوڕێ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت لێ دوور ده‌خاته‌وه‌:
*هاوسه‌رگیرى : یه‌كێكه‌ له‌ بازه‌ گه‌وره‌كانى ژیان ، پێویسته‌ كاتى زۆر بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت  ته‌رخان بكه‌یت و به‌ڕێوبردنى ماڵ و خێزانت ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ، به‌م هۆیه‌وه‌ دوور ده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ هاوڕێ خۆشه‌وسته‌كه‌ت .
*كار و پیشه‌: ڕۆژانه‌ به‌رده‌وام سه‌رقاڵى كاركردنى به‌و هۆیه‌وه‌ كات نى یه‌ بۆ هاوڕێكه‌ت.
*سه‌فه‌ر كردن : گواستنه‌وه‌ و سه‌فه‌ر كردن بۆ شارو وڵاتێكى تر دووباره‌ هۆكارێكه‌ بۆ دوور كه‌وتنه‌وه‌ت له‌ هاوڕێكه‌ت.
*په‌یوه‌ندییه‌ ماددییه‌كان : زۆر جار به‌هۆى وه‌رگرتنى قه‌رز له‌ هاوڕێكه‌ت و ده‌مه‌ بۆڵه‌ هۆكارێكه‌ وات لێ ده‌كات كه‌ هاوڕێكه‌ت لێت دوور بكه‌وێته‌وه‌ .
*دووركه‌وتنه‌وه‌ى بێ هۆكار : دیاره‌ به‌رامبه‌ره‌كه‌ت هه‌ست ده‌كه‌یت لێت دوور ده‌كه‌وێته‌وه‌ ، بۆى هه‌یه‌ هۆكارى نادیارى له‌ پشته‌وه‌ هه‌بێت به‌ نهێنى.
سه‌رچاوه‌ : ئیلا
818 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/27/2017 12:56:14 PM
زیاتر ...