زانست
ئه‌و ئینجه‌ی‌ بۆ پێوانی‌ شاشه‌كان به‌كاردێت واتای‌ چییه‌ ؟
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون

كاتێك كه‌ ده‌مانه‌وێت ته‌له‌ڤزیۆنه‌ك یان مۆنیته‌ری كۆمپیوته‌ر  یان هه‌ر شاشه‌یه‌ك بكرین یان بزانین ‌ گه‌وره‌یه‌كه‌ی چه‌ندێكه‌ ئه‌وا وشه‌ ئینج به‌كار ده‌هێننین، به‌ڵام ده‌زانیت قه‌باره‌ی  ئینج چه‌نده‌ ؟

له‌ڕاستیدا  خۆی ئینج یه‌كه‌یه‌كی‌  پێوانه‌یه‌كه‌ 1 ئینج = 2.54 سم ، جگه‌ له‌ پێوانه‌ی شاشه‌كان  بۆ پێوانه‌ی بۆریش به‌كاردێت.
 شاشه‌كان واتای ئه‌م ئینجا پێوانی نێوان دوو گۆشه‌ی به‌رامبه‌ره‌ وه‌ك له‌م وێنه‌یه‌ ده‌یبینن وه‌ ئه‌گه‌ر ویستمان ئه‌م ئینجه‌ بكه‌ینه‌ به‌ سم ئه‌وا ژماره‌ی ئینجه‌كه‌ جارانی 2.54 ده‌كه‌ین، واته‌ شاشه‌یه‌كی 32 ئینجی یه‌كسانه‌ به‌ 81.28 سم .



سه‌رچاوه‌ : تیك ئای‌ 
334 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
11/29/2021 9:59:23 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو