دۆسیە
بۆچی لە ئێستادا ژمارەی تووشبوانی منداڵان بە پەتا وەرزیەکان زیاترە
 ئاراسته‌:عه‌بدول نه‌جم

پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان  دەڵێت "بۆچی لە ئێستادا بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو ژمارەی تووشبوانی منداڵان بە پەتا وەرزیەکان زیاترە"

د.پشدەر عبداللە اسماعیل پزیشکی پسپۆڕی منداڵان و گەشەی منداڵان چەند هۆكارێكی لەبارەی تووشبوانی منداڵان بە پەتا وەرزیەکان خستۆتە ڕوو.

 

لەبەر ئەوەی دوو ساڵی ڕابردوو بەهۆی داخستنی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان کەمترین ژمارەی منداڵ تووشی پەتا وەرزیەکان بوون،بۆیە کەمترین بەرگریان بۆ درووست بووە لەم دوو ساڵەدا،بۆیە ئاساییە ئەگەر ئەمساڵ ژمارەی تووشبوان بەراوورد بەساڵان زیاتر بێت،بۆ تووشبوون بە کۆڕۆناش بەهەمان شێوەیە.

بۆچی تووشبوونی منداڵان بە کۆڕۆناو پەتا وەرزیەکانیش لە دوو هەفتەی ڕابردوودا زۆر زیادی کردووە؟

لەبەر کردنەوەی دەرگای خوێندنگاو قوتابخانەکان بەریەک کەوتنی منداڵان زۆر زیادی کردووە، منداڵێکی تووشبوو ئەگەری هەیە هەموو خوێندکارانی پۆلەکە تووش بکات.

چی بکرێت بۆ ئەوەی ژمارەی تووشبوان کەم بکەینەوە؟

باشترین ڕێگا خۆپارێزییە،ڕاستە بۆ منداڵان قوڕسە خۆپارێزی بەڵام گرنگە فێری ماسک بەستن و دەست شووشتن و تەعقیم کردن بکرێن و لەناو پۆلدا دووری نێووانیان بەلایەنی کەمەوە مەترێک کەمتر نەبێت.

ئایە هەموو منداڵێکی تووشبووی پەتا وەرزیەکان یان کۆڕۆنا پێویست ئەکات سەردانی پزیشک بکات؟

نەخێر،تەنها کاتێک ئەو نیشانانەی هەبوو پێویستە سەردانی پزیشک بکات وەک تای بەرز،ڕشانەوە ،سکچوونی زۆر ،نەخواردنی خواردن،سەرئێشەی زۆر ،سک ئێشەی زۆر ، هۆشی تێک بچێت،پیساییەکەی خوێنی پێوە بێت یان تەمەنی بچووکتر بوو لە شەش مانگ ،یان نیشانەی ووشک بوونەوەی هەبوو وەک میزی کەمی کرد،فرمێسکی نەما ، دەمی ووشک بوو،ئەگینا ئەگەر تەنها تایەکی کەم یان لووت تەڕیەکی کەمی هەبوو ئەتوانێت لە ماڵەوە بە فێنک کردنەوەو پێدانی شلەمەنی زۆر و پشوودان چارەسەر بکرێت.

پێویستە لە کاتی هەر نیشانەیەکی کۆکەو هەڵامەتەو تا منداڵەکە پشوو وەربگرێت و نەچێتەوە قوتابخانە.

داوا لە دایکان و باوکان ئەکەین تکایە بێ پرسی پزیشکی پسپۆڕی منداڵان دەرمان بەکارنەهێنن

 

 

 

1168 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
10/19/2021 3:11:37 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو