زانست
هێرشى توندى واتس ئه‌پ و فه‌یس بووك به‌ڕێوه‌یه‌
وه‌رگێران: ڤانیا بێستون
به‌كارهێنه‌رانى واتس ئه‌پ ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست كێشه‌ى په‌یوه‌ندى كردن به‌ هاوڕێیانیان له‌ ناردنى ڕه‌سم و ڤیدیۆ و هه‌ندێك جار له‌ ناردنى نامه‌شدا.
به‌ پێ ى بڵاوكراوه‌یه‌كى ڕۆژنامه‌ى "telegraph " ى به‌ریتانى رایگه‌یاند واتس ئه‌پ ده‌ناڵێنێت به‌ده‌ست كێشه‌ى ئاسته‌نگى به‌شییه‌وه‌ ، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا ئه‌و ئاست ته‌نگییه‌ له‌ ڕۆژانى داهاتوودا ده‌بێته‌ ئاسته‌نگى گشتى.
ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد كه‌ ئه‌م ئاست ته‌نگییه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى باجێكى زۆر بچێته‌ سه‌ر فه‌یس بووك كه‌ به‌كارهێنه‌رانى زۆرى هه‌یه‌ به‌تایبه‌تى له‌ چین  ، چاودێرى ئه‌وه‌شى كردووه‌ كه‌ به‌شێكى زۆر به‌كارهێنه‌ران له‌ چین ناتوانن وینه‌ و ڤیدۆكانیان بۆ یه‌ك بنێرن و ناشتوانن په‌یوه‌ندى ته‌له‌فوونى بۆ یه‌ك ترى ئه‌نجام بده‌ن.
و ئه‌م ئاسته‌نگییه‌ به‌شییه‌ له‌ ئه‌نجامى گه‌ڕان و به‌دواداچوونى چین له‌ چه‌ند مانگێكى پێشوو و سێ سایتى گه‌وره‌ى ئیجبار كرد له‌سه‌ر وه‌ستانى ڕووماڵى  فلیم و زنجیره‌ گۆرانییه‌كانى .
به‌رپرسه‌كان دانانى ئاست ته‌نگى به‌باش ده‌زانن له‌سه‌ر چین و ئینگلیزییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى له‌ داهاتوودا ڕووبه‌رووى هێرشه‌ ترسناكه‌كان ببنه‌وه‌.
سه‌رچاوه‌ : سكاى نیووز
375 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/20/2017 10:36:52 AM
زیاتر ...