هه‌ڵبژاردنى ئه‌و كه‌سه‌ى كه ده‌بێته هاوسه‌رت كارێكى ئاسان نى یه ، دیاره تێگه‌یشتن و ناساندن و گفتوگۆى زۆر ده‌وێ تا له‌یه‌ك بگه‌ن و تا چه‌ند ئه‌م كه‌سه بۆتۆ گونجاوه و بتوانیت ژیانێكى ئاسووده‌یى له‌گه‌ڵ ڕێك بخه‌یت ، ماوه‌ى ده‌ست گیرانى باشترین ده‌رفه‌ته بۆ هه‌ردوو كه‌سه‌كه تا به‌ته‌واوى له‌یه‌ك تێبگه‌ن زۆر بۆچوون هه‌یه له مانه‌وه‌ى كاتى ده‌ست گیرانى كه ئایا چه‌ند كات پێویسته بۆ ماوه‌ى ده‌ست گیرانى ، به‌ڵام پێویسته كاتى ده‌ست گیرانى ماوه‌یه‌كى باشى پێ بدرێت تا گفت‌و گۆو تێَگهیشتن و گونجاندنى ئه‌و كه‌سه‌ت بۆ ده‌ربكه‌وێت ، زۆرتریت پرسیار له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه ئایا ئه‌و ڕه‌فتارانه كامانه‌ن كه وات لێ ده‌كات كۆتایى به ماوه‌ى ده‌ست گیرانى بهێنیت و لێى دوور بكه‌ویته‌وه ؟
باشتریت بڕیار كه‌یه بۆ كۆتاى هێنانى ماوه‌ى ده‌ست گیرانى :-
1-هه‌ست كرد ده‌ست گیرانهكهت به قسه و ڕه‌فتار و ئاماژه‌كانى سوكایه‌تیت پى َدهكات له‌م باره‌دا باشتروایه لێى دووربكه‌ویته‌وه و كۆتایى به‌و ماوه‌یه بهێنیت.
2-ناشرین ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵدا ده‌كات ، دیاره وه‌ك هاوبه‌شى ژیانى سه‌یرت ناكات له‌م كاته‌دا پێویسته به‌ته‌واوى لێى دوور بكه‌ویته‌وه ، چونكه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى وێنه‌یه‌كه له ژیانى ئه‌و .
3-هه‌ست ده‌كه‌یت هه‌ر كه‌م و كووڕى تۆ ده‌دۆزێته‌وه و درێژه‌ى پێ ده‌دات ، دیاره ئه‌و كه‌و كورتییهى پێ قبووڵ ناكرێت و به‌رده‌وام كێشه‌ى پێ دروست ده‌كات ، له‌م كاته‌دا كۆتاى به‌و ماوه‌ى ده‌ست گیرانییهكهى بهێنه .
4-زۆر كات دووچارى چه‌وساندنه‌وه‌ت ده‌كات ، ئه‌مه‌ش خۆى له خۆیدا خۆشه‌ویستى نێوانتان كه‌م ده‌كاته‌وه و ڕه‌قت لێى ده‌بێته‌وه .
5-درۆ كردن ، ئاشكرایه درۆ یه‌كێكه له ڕه‌فتاره ناشرینه‌كان ، به‌هیچ جۆرێك قبووڵ ناكرێت درۆ هه‌بێت له نێوان هاوسه‌ره‌كاندا ، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت چه‌ند جارێك درۆى له‌گه‌ڵ كردووى ، دیاره ڕووى ڕاسته‌قینه‌ى لاى تۆ شاردۆته‌وه ، باشتر وایه كۆتاى به‌و ماوه‌ى ده‌ست گیرانییه بهێنیت.
سه‌رچاوه : اسره سعیده