کۆمەڵایەتی
چۆن بیركردنەوەت فراوان دەكەیت ؟
وەرگێڕان : ڤانیا بێستون

بە پێ‌ ی ئەو توێژینەوانەی كە كراوە زانایان ڕێكەوتون لەسەر ئەوەی مێشكی مرۆڤ ڕۆژانە بیرلە سەدەها شت دەكاتەوە .
دیارە ئەمەش هێزێك كاری لە مێشكی كردووە یان ئەو كردار و گفتوگۆیانەی كە ڕۆژانە ئەنجامی دەدات كار دەكاتە سەر مێشكی و دەروونی و كاریگەری تەواوی لەسەری دەبێت بەڵام ئەم كاریگەرییە دووجۆرە ئەویش كاریگەری باش یان خراپ دروست دەكات لەسەر دەروونی و بیركردنەوەی دەگۆڕێت ، بەڵام لێرەدا باس لەوە دەكەین چۆن بیركردنەوەت فراوان دەكەیت  بەئارەزووی دەروونت .
بەچەند خاڵێك بیركردنەوەت فراوان بكە  :-
1-دوور بكەوەرەوە لە بیركردنەوەی ڕووداوی كۆن : پێویستە بیر لە ڕابردوو نەكەیتەوە تا دەروونت تێك نەچێت ، زۆرێك هەن ناتوانن ڕووداوە كۆنەكان لە بیر بكەن دیارە ئەمەش فشار دروست دەكات لەسەریان و بیرت بەرەو هەڵسوڕانی خراپ دەبات.
2-لە داهاتوو مەترسە : بیر كردنەوەت لە داهاتوو وا هەوڵ بدە كە بەرەو باش دەچێت و داهاتووی ڕووناكت لە پێشە ، چونكە ترس لە داهاتوو بیر و مێشكت بەرەو هەڵسوڕانی خراپ دەبات.
3-بیر لە تەنیایی مەكەرەوە : كاریگەری زۆر خراپ دروست دەبێت لەسەر مێشك كاتێك وا هەست دەكەیت بەرەو تەنیایی و تەنهایی دەچیت .
4-ئارامت هەبێت : پێویستە مێشك و دەرونت لەهەموو بارەكانی ژیاندا ئارام بگرێت و مەهێڵە قەد دەوورت چۆڵ بێت تا هەست بە دڵ تەنگی نەكەیت .
5-واز لە بیر كردنەوەی خراپ بهێنە : دەركەوتووە بیرردنەوەی خراپ وا لە مرۆڤ دەكات كە خەونی ناخۆش ببینێت و هەست بەوە دەكات كە بیركردنەوەی جەنجاڵە و توانای بیركردنەوەی باشی نی یە .
سەرچاوە : موزوع.

1482 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/13/2017 12:23:32 PM
زیاتر ...