زانست
ئاهه‌نگ گێڕانى نۆكیاى 3310 به‌ چاوپێكه‌وتنى پۆتین و ترامپ
وه‌رگێران: ڤانیا بێستون
كۆمپانیاى ڕوسى تایبه‌ت به‌ مۆبایل توانى مۆبایلى ئاڵتوونى (3310) ى به‌رهه‌م بهێنێت كه‌ له‌ پشتى مۆبایله‌كه‌ هه‌ڵگرى وێنه‌ى سه‌رۆكى ڕوسیا فلادیمیر بوتن و سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا دۆنالد ترامبه‌.

دروست كردنى ئه‌م مۆبایله‌ هاوكات بوو به‌ هاتنى ئاهه‌نگ گێڕان و چاوپێكه‌وتنى یه‌كه‌مى نێوان هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ ، كه‌ ڕۆژى هه‌ینى به‌ڕێوه‌ چوو له‌ یادى 20 ساڵدا له‌ شارى (هامبۆرگى ئه‌ڵمانیا) .
وه‌ بڕى تێچوونى مۆبایله‌كه‌ (2500) دۆلارى ئه‌مه‌ریكییه‌ .
وه‌ له‌ پشتى مۆبایله‌كه‌ (ده‌موچاوى) ڕووخسارى (پۆتین و ترامپى) له‌سه‌ره‌ كه‌ به‌ ئاڵتوون دروست كراوه‌ وه‌ چوار ده‌ورى مۆبایله‌كه‌ش به‌ هه‌مان شیچوه‌ به‌ ئاڵتون ڕوو پۆش كراوه‌ .
وه‌ له‌ خوار وێنه‌كه‌وه‌ به‌روارو شوێنى ئه‌و دوو پیاوه‌ى تیا نووسراوه‌ ، وه‌ ئه‌و ڕوو پۆشانه‌ى كه‌ ماوه‌ مۆبایله‌كه‌ى پێ داپۆشراوه‌ له‌ مادده‌ى (تیتانیوم) ى گران به‌ها دروست كراوه‌ وه‌ تایبه‌تمه‌ندى به‌ هێزى و به‌رخوردانى هه‌یه‌ .
سه‌رچاوه‌ : سكاى نیوز.

2624 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/10/2017 10:31:06 PM
زیاتر ...