کۆمەڵایەتی
ده‌توانیت به‌م ڕێگایانه‌ بیكه‌یته‌ منداڵێكى ته‌ندروست
ئاڕاسته‌:چاوان حسام

منداڵى ئێستا به‌به‌راورد به‌ منداڵى جاران زۆر جیاوازه‌ ، زۆرجاریش دایكان و باوكان ئاهو حه‌سره‌ت هه‌ڵده‌كێشن كه‌ منداڵى جاران سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى كه‌ل و په‌لى یارى كردن شه‌رمن و به‌ڕێزو گوێڕایه‌ڵبوون ، به‌ڵام منداڵى ئێستا له‌گه‌ڵ دابینكردنى هه‌موو پێداویستیه‌كاندا به‌ڵام زۆر ناته‌ندروست ده‌رده‌چن .
ڕێكخراوی ڕێنمایی دەروونی و خێزانی چه‌ند ڕێنماییه‌ك ده‌خاته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌په‌روه‌رده‌كردنى منداڵێكى ناته‌دروست:-
ڕێنمایى بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ قسه‌ى ناشرین به‌ یه‌كتر ده‌ڵێن:-
به‌سه‌ریدا هاوار مه‌كه‌، هه‌وڵبده‌ ده‌وروبه‌ریشی زمانییان پاك بكه‌نه‌وه‌ له‌ قسه‌ی ناشرین ، بۆ ئه‌وه‌ی لێوه‌وه‌ی‌ فێرببێ.
ڕێنمایى بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خوشك و برا بچووكه‌كانیان ده‌كه‌ن:- 
هه‌رگیز به‌ برا بچووكه‌ی به‌راوردی مه‌كه‌ ، به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كسان و هاوسه‌نگ خۆشه‌ویستیان پێبده‌.
ڕێنمایى بۆ ئه‌و منداڵانه‌ی خواردن باش ناخۆن:-
هه‌رگیز لێی تووڕه‌مه‌به‌، هه‌وڵبده‌ شێوازی نانخواردن له‌گه‌ڵی بگۆڕی به‌یاری و پێشبڕكێ، هه‌روه‌ها خواردنه‌كان به‌ میوه‌ی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ بڕازێنه‌وه‌.
ڕێنمایى بۆ ئه‌و منداڵانه‌ى لاسارن :-
له‌ كاتی لاساری منداڵدا تۆش لاسار مه‌به ‌، چونكه‌ چی ببینێ ئه‌و دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ سۆز و خۆشه‌ویستی زیاتری پێبده‌.
2325 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/9/2017 10:56:51 AM
زیاتر ...