کۆمەڵایەتی
چۆن ده‌زانیت هاوسه‌ره‌كه‌ت شتت لێ ده‌شارێته‌وه‌ ؟
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
ژیانى هاوسه‌رى ژیانێكى پیرۆزه‌ ، پێویسته‌ هاوسه‌ران به‌ هه‌موو توانایه‌كیانه‌وه‌ ئه‌و ژیانه‌ بپارێزن ، به‌ڵام كۆمه‌ڵێك ڕه‌فتار هه‌یه‌ ئه‌و ژیانه‌ تێك ده‌دات ، بۆ نموونه‌ هاوسه‌ران كۆمه‌ڵێك شت له‌یه‌ك ده‌شارنه‌وه‌ به‌مه‌ش كێشه‌ و تووڕه‌یى له‌ نێوان هاوسه‌راندا دروست ده‌بێت . له‌خواره‌وه‌ چوار ڕه‌فتار ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ به‌ڵگه‌یه‌ تا بزانیت هاوسه‌ره‌كه‌ت شتت لى َده‌شارێته‌وه‌ . 
چۆن ده‌زانیت هاوسه‌ره‌كه‌ت شتت لێ ده‌شارێته‌وه‌ ؟
1-خۆى خه‌ریك بكات به‌ ڕووداوه‌ مێژوویه‌كانى خۆى به‌تایبه‌تى خۆى خه‌ریك بكات به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ى كه‌ پێشتر هه‌یبووه‌ ، ئه‌مه‌ش جۆره‌ ناپاكییه‌ك دروست ده‌كات له‌ نێوانیاندا.
2- به‌رده‌وام وشه‌ى نهێنى به‌كار بهێنێت و نایه‌ڵێت تۆ پێى ئاشنا بیت .
3- ئه‌گه‌ر هاتوو دوور له‌ تۆ ته‌له‌فونى به‌كارهێنا به‌ بیانوى هاوڕێمه‌ ، كه‌ نایه‌ڵێت تۆ به‌و په‌یوه‌ندیانه‌ بزانیت.
4- به‌رده‌وام ڕووداوه‌كانى و په‌یوه‌ندییه‌كانى لێت ده‌شارێته‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌مه‌ش جۆره‌ ناپاكییه‌ك ده‌رده‌خات كه‌ شاردۆتییه‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : ئیلا
5631 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/6/2017 11:34:20 AM
زیاتر ...