کۆمەڵایەتی
چۆن زاڵ ده‌بیت به‌سه‌ر تووڕه‌یی‌ نێوان هاوسه‌راندا ؟
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
تووڕه‌یی‌ یه‌كێكه‌ له‌ ڕه‌فتاره‌ هه‌ڵه‌شه‌كانی‌ نێوان هاوسه‌ران ، زۆرێك له‌ هاوسه‌ران به‌ده‌ست تووڕه‌ییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ كێشه‌ و گیروگرفتی‌ زیاتر له‌ نێو هاوسه‌راندا دروست ده‌كات و پێویسته‌ هاوسه‌ران ئاگاداری‌ ئه‌و تووڕه‌ییه‌ بن و بتوانن زاڵ‌َ بن به‌سه‌ریدا تا دووچاری‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ نه‌بنه‌وه‌ له‌یه‌ك تری‌ .
كۆمه‌ڵێك ڕێنمایی‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر تووڕه‌یی‌ هاوسه‌راندا : 
1-كاتێ‌ هه‌ستت  به‌ تووڕه‌یی‌ كرد پێویسته‌ ئیسراحه‌ت بكه‌ی‌ و جه‌سته‌ت خاوو بێته‌وه‌ و له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت دوور بكه‌وه‌ره‌وه‌ .
2- كاتێ‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت تووڕه‌ بوو پێویسته‌ تۆ زه‌رده‌خه‌نه‌ی‌ بۆ بكه‌ی‌ تا زیاتر هه‌ڵنه‌چێت .
3- كاتێ‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت تووڕه‌ ده‌بێت پێویسته‌ تۆ بێده‌نگ بیت و گوێ‌ ی‌ لێ‌ بگریت تا ئارام ده‌بێته‌وه‌ .
4- ده‌رمانی‌ هێمن كه‌ره‌وه‌ ده‌توانی‌ سه‌ردانی‌ پزیشك بكه‌یت بۆ وه‌رگرتنی‌ ده‌رمانی‌ هێمن كه‌ره‌وه‌ و له‌ تووِره‌ی‌ زۆردا به‌كاریبهێنیت.
5- ئه‌گه‌ر هه‌ر زاڵ نه‌بویت به‌سه‌ر تووڕه‌یه‌كه‌دا له‌م كاته‌دا باشتر وایه‌ ماڵه‌وه‌ به‌جێبهێڵه‌ تا ده‌روونت ئارام ده‌بێته‌وه‌ .
سه‌رچاوه‌ : ئیلا
855 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/5/2017 2:18:46 PM
زیاتر ...