کۆمەڵایەتی
بنه‌ماكانى سه‌ركه‌وتن
ئاڕاسته‌:چاوان حسام

هه‌ریه‌ك له‌ ئێمه‌ چه‌ند ئامانجێكى دیارى كراوى هه‌یه‌ ، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ پێویسته‌ هه‌ریه‌ك له‌ ئامانجه‌كانمان بخه‌ینه‌ بوارى جێ به‌جێ كردنه‌وه‌ و پلانمان هه‌بێت ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستمان به‌ بنه‌ماكانى سه‌ركه‌وتنه‌ ، ئه‌مانه‌ش بنه‌ماكانى سه‌ركه‌وتنن:-
ڕوه‌ و ئامانجه‌ گه‌وره‌كان بڕوانن : پێشنیارى بچووك وه‌لانێن و پێشنیاره‌گه‌وره‌كان له‌به‌رچاو بگرن و ئامانجى خۆتان به‌رزبكه‌نه‌وه‌.
به‌ لێهاتوویه‌كى مام ناوه‌ندى و كارامه‌ییه‌كى زیاد هه‌رچیت بوێ ده‌ستت ده‌كه‌وێت كارامه‌یى هه‌میشه‌ جێگرى لێهاتووى بووه‌.
ویستن توانینه‌ ،ویست به‌واتاى حه‌زلێكردن ، ئاره‌زووكردن ، ئومێده‌وار بوون نیه‌ ، به‌ڵكو به‌واتاى كارپێكردنه‌.
نابێت بوونى نیه‌ ، پێویسته‌ هه‌میشه‌ هه‌وڵبده‌ین بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كانمان ، وشه‌لاى نابێت وه‌لا بنێین.
دابه‌شكردنى كاره‌كان بۆ به‌شى بچوك بچوك.
چڕكردنه‌وه‌ى تواناكان له‌یه‌ك خاڵدا.
به‌كارهێنانى به‌خت وه‌ك ده‌ستكه‌وتنى هه‌له‌كان پێویسته‌ هیچ هه‌لێك له‌ده‌ست خۆمان نه‌ده‌ین.
سه‌رچاوه‌:كتێبى نهێنى سه‌ركه‌وتن له‌ بازاڕه‌كانى كاردا
1808 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/5/2017 12:05:25 PM
زیاتر ...