زانست
کۆمپانیای فەیسبوک ئەپێکی نوێی بۆ ئەوکەسانەی هێڵیان خاوە بەرهەم هێنا
ئاڕاستە: ئیمان زەندی

کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، پڕۆگرامێکی نوێی ماسنجەری بۆ ئەو کەسانە بەرھەم ھێناوە، کە مۆبایل و ھێڵی ئینتەرنێتیان خاوە.

کۆمپانیای فەیسبووک لە نوێترین کاری خۆیدا، پڕۆگرامی (Facebook messenger lite)ی بۆ بەکارھێنەرانی ئەندرۆید بەردەست کرد. ئەم پڕۆگرامە نوێیەی کۆمپانیای فەیسبووک، ھاوشێوەی ماسنجەری فەیسبووکی ئاساییە، بەڵام ئەو پڕۆگرامە بۆ ئەو کەسانە باشە و سوودی ھەیە، کە مۆبایلەکان و ھێڵی ئینتەرنێتیان خاوە.
بەرواری بەرهەمهێنانی ئەم ئەپە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژی دوو شەممە بەرواری 3\10\2016.
هەروەها کۆمپانیای فەیسبوک ئەوەشی ئاشکرا کردوە کە ئێستا پڕۆگرامی (ماسنجەری فەیسبووکی لایت)، تەنیا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، ئاشکراش نەبووە کە لە داھاتوودا بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی IOS بەردەست دەبێت، یاخود نا.

لێرەوە دەتوانن پڕۆگرامەکە دابەزێنن:

http://www.mediafire.com/file/684dvd1p8vt8789/Messenger+Lite+%5BThinkDroid%5D.apk


سەرچاوە: ماڵپەڕى کاروان ئایتى

1673 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/4/2017 8:52:18 PM
زیاتر ...