کۆمەڵایەتی
به‌ چه‌ند خاڵێك خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بپارێزه‌ ..
وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون

دۆزینه‌وه‌ى خۆشه‌ویستى ڕاسته‌قینه‌ له‌ ژیاندا دیاره‌ كارێكى زۆر قوورسه‌ ، ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر باش بیرى لێ بكه‌یته‌وه‌ كه‌  ئایا تا چه‌ند ئه‌و كه‌سه‌ بۆ تۆ گونجاوه‌ و بتوانیت خۆشه‌ویستى ڕاسته‌قینه‌ى له‌گه‌ڵ ببه‌ستى ، به‌ڵام له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ ده‌بێت فێر بیت چۆن پارێزگارى له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌ى ؟ تا ئه‌و خۆشه‌ویستییه‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ت له‌ده‌ست ده‌رنه‌چێت.

به‌كۆمه‌ڵێك ڕێنمایى پارێزگارى له‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بكه‌:
*هه‌رگیز  خۆشه‌ویسته‌كه‌ت  فه‌رامۆشى مه‌كه‌.
*ڕۆژانه‌ گرنگى ته‌واوى پێ بده‌ .
*قه‌د ڕووى خۆت به‌ گرژى و بێزار ده‌رمه‌خه‌ لاى خۆشه‌ویسته‌كه‌ت.
*هه‌میشه‌ ڕووت خۆش بێت له‌گه‌ڵیدا .
*كاتى زۆر بۆ ته‌رخان بكه‌ .
*هه‌میشه‌ كه‌ لاى ئه‌و بیت گرنگى بده‌ به‌ خۆت و ڕووخسارت .
*دیارى و سوپرایسى پێشكه‌ش بكه‌ .
*نابێت هه‌ست به‌ ته‌نیایى بكات.

سه‌رچاوه‌ : موزوع.

993 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/4/2017 3:46:02 PM
زیاتر ...