کۆمەڵایەتی
پێنچ ڕەفتاری پیاوان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزانی لێدەكەوێتەوە
وەرگێڕان : ڤانیا بێستون

بەگشتی هاوسەران بەرامبەر بەیەكتری هەڵە ئەنجام دەدەن ، بەڵام بەهۆی ئەو هەست و سۆزەی لە نێوانیاندا هەیە لەیەك دەبوورن ، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ڕەفتار هەیە كە پیاوان ئەنجامی دەدەن خانمان تووڕە و بێزار دەكات تا دەگاتە ئەو ڕادەیەیی كە خانمان داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكانیان بكەن ، بۆیە باشتروایە پیاوان دوور بكەونەوە لەم جۆرە ڕەفتارانە .

ئەو ڕەفتارانەی كە وا لە خانمان دەكات داوای جیابوونەوە لە هاوسەرەكانیان بكەن :-
1-زاڵ بوون : بە هیچ جۆرێك خانمان ئارەزووی ئەوە ناكەن كە هاوسەرەكانیان زۆر زاڵ بێت بەسەریدا ، چونكە وا هەست دەكات لە بەندیخانەدا دەژی و هیچ ئارەزووی ئەو ژیانە ناكات.
2-پشت گوێ‌ خستن : هەمووان دەزانین كە خانمان زۆر بێزار دەبن بەوەی كە هاوسەرەكەی پشت گوێ‌ ی بخات وا بیر دەكاتەوە كە دڵی پیاوەكەی لەلای خانمێكی تر بێت و جیابوونەوە بە باشتر دەزانێت .
3-بۆڵاندن : بۆڵاندن یەكێكە لەو ڕەفتارانەی كە ئاژاوە و دووبەرەكی دروست دەكات لە ماڵدا ، بۆیە كە پیاوان قسەی نەشیاو بەرامبەر بە خانمان بكەن ، بە تەواوی خانمان تووڕە دەبن.
4-پارە بە فیڕۆدان و بەرچاو تەنگی : ئەو پیاوانەی كە زۆر پارە بە فیڕۆ دەدەن و ئەو پیاوانەی ڕەزیلن لە هەردوو بارەكەدا خانمان بە دەستیانەوە دەناڵێنن .
5-ڕا دەربڕین : پێویستە پیاوان ڕێگە بدەن بە خانمەكانیان كە قسە و ڕای خۆیان دەرببڕن و گوێیان لێ‌ بگرن ، و پێكەوە كێشەو گیرو گرفتەكان چارەسەر بكەن ، چونكە زۆربەی كێشەی هاوسەران ئەوەیە پیاوان نایەڵن هاوسەرەكانیان دەم بكەنەوە تا ڕاو بۆچوونی خۆی دەرببڕێت .
سەرچاوە : ئیلا

5739 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
7/2/2017 8:57:36 PM
زیاتر ...