کۆمەڵایەتی
بە چوار ڕەفتار بەدرێژای تەمەن لە پەیوەندی قووڵدا بە
وەرگێڕان : ڤانیا بێستون

گفتوگۆ ، گوێ‌ گرتن ، ئارەزوو و نزیك بوونەوە بریتیین لە نهێنییەكانی بەردەوام بوونی پەیوەندی پتەوی دوو خۆشەویست كە سەركەوتن بەدەست دەهێنن ، لە خوارەوە كۆمەڵێك گفتوگۆی باش بە ڕێگەی كاریگەر دەخەینە ڕوو كە پەیوەندی خۆشەویستی پتە و وبەردەوام دەكات.

بەم ڕەفتارانە پە یوەندی خۆشەویستی پتەو و بەردەوام بەدەست بهێنە :
1-وەستان لە قسەكردن : لەكاتی گفتو گۆدا نابێت هەر خۆت قسە بكەیت بەڵكو پێویستە دەرفەت بدەی بە خۆشەویستەكەت ئەویش قسەی خۆی بكات و گوێ‌ ی لێ‌ ڕابگریت ، تا بتوانن لەیەك تێبگەن و بەردەوام بن لەو پەیوەندییە .
2-بێدەنگی : باشتروایە زۆر لەسەر شت نەڕۆیت و گفتوگۆ درێژ نەكەیتەوە زۆربەی كات بێدەنگی باشترە باشترە تا ئەو پەیوەندییە نەڕوخێت.
3-تەرخان كردنی كات :پێویستە كاتێكی زۆر بۆ خۆشەویستەكەت تەرخان بكەیت تا هەست بە دوودڵی خۆشەویستی تۆ نەكات ، وە بۆ پتەوی پەیوەندییەكەش.
4-بەدرێژایی ڕۆژ : پێویستە بەدرێژایی ڕۆژ هەواڵی بپرسیت و قسەی لەگەڵ بكەی تا پەیوەندییەكەتان ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پتەو بوون بڕوات.

سەرچاوە : ئیلا

5816 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/30/2017 1:07:14 PM
زیاتر ...