زانست
سناپ چات ئاگاداری به‌كارهێنه‌رانی ده‌كاته‌وه‌
وەرگێڕان : ڤانیا بێستون

ئاگاداركردنەوەیەك لە مەترسییە نوێیەكەی (سناپ چات) ، ئاگاداركردنەوەی دەزگای گشتی ڕێكخراوی پەیوەندییەكانی ئیمارات ڕۆژی پێنج شەممە بە گرنگی زانی ئەو بەكارهێنانە تازەیه‌ی (سناپ چات ) بۆ وێنە گرتن كە ناوی (نەخشەی سناپ) ە بخاتە ڕوو .

ئەو دەزگایە مە ترسییەكانی بەكارهێنەرانی ئەو  بەرنامەیەی ئاماژە پێ‌ كرد بێ‌ ئەوەی ئاگاداربین ، بۆ پێداویستییە هەژمارنەكراوەكان  زیان بە تایبەتمەندی تاكەكان دەگەیەنێت و جگەلەوەی لە ئەنجامی خراپ پێكەوە بەستراوەكانی ئاشكرا كرد .
ماڵپەڕی جوگرافی بەكارهێنەرانی (سناپ چات) ئەوەی ئاشكرا كرد بۆ ئەوانەی كە ئەو بەرنامەیە بەكاردەهێنن بەرنامەكە بۆ هەموو ئاستی جیهانە نەك تەنها بۆ هاوڕێ‌
بەكارهێنەرەكان.
و لە ڕێگەی ئەم مەترسییەوە دەتوانیت هەر پەیوەندییەك لە (سناپ چات)ەوە لە ڕێگەی ئەم پلانەوە   سەیری بكەیت یاخود وەك خاڵێك لەسەر شاشەكە دەردەكەوێ ، تەنها بە راِكێشانی شاشەكە وە بۆ چوونە سەر ئەو خاڵە دەتوانرێت ئەو مەترسییە وورد تر بكرێتەوە بێ‌ ئەوەی كەسی بەرامبەر بەكارهێنەر ئەو بەرنامەیە بزانێت كە شوێنی ئاشكرا بووە  ، 
وە ئەم كارە بەشێوەیەكی ئاسان دەتوانرێت لە ڕێگەی ڕێكخستنی بەرنامەكەوە بگۆڕدرێت كە كەسانێكی زۆر لێی بێ‌ بەشن . وەكو دەزگاكەش ئاماژەی پێ‌ كردبوو پێویستە لەسەر بەكارهێنەرانی (سناپ چات) ئەوانەی كە ئارەزووی پاسەوانی كردنی مۆبایلەكانیان لەم كارە دەكەن دەتوانن گۆڕانكاری بكەن لە ڕێكخستنی بەرنامەكە لە ڕێگەی چوون بۆ "التالی" كەلەسەر شاشەكە دەردەكەوێت وە دوای ئەوە بچۆرە سەر "انا فقت" دوای ئەوە بچۆرەوە سەر "التالی" بەم شێوەیە سناپ ڕێگردەبێت لە ئاشكراكردنی شوێنی بەكارهێنەرانی "نەخشەی سناپ" .
وە ئەم تایبەتمەندییە پێشتر هەبووە بەڵام چالاك نەكراوە بەڵام بەهاتنی ئەم (ئەپدەیتە )تازەكردنەوەیە پاسەوانی ئەم كارە چالاك دەبێت بۆ ئاشكرا بوونی شوێنەكان .
وە دەبێت بەكارهێنەران ئەم گۆڕانكارییە بكەن بۆ پاراستنی تایبەتمەندییەكانیان وە ئەم دەزگایە ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە ئاگادار بكرێنەوە تا زووتر بتوانن تایبەتمەندییەكانیان بپارێزن ، چونكە ئەگەری زۆرتر هەیە لە داهاتوودا سناپ مەترسی تری تووش بێت كە دەبێت زووتر لێی بەئاگا بین ، بۆیە ئەم دەزگایە داوا لە خێزانەكان دەكات هۆشیاری بدەنە نەوەكانیان و چونكە زیاتر نەوەی منداڵ و هەرزەكار ئەم بەرنامەیە بەكار دەهێنن.
لە ئێستادا (166) ملیۆن كەس لە جیهاندا سناپ بەكاردەهێنن ، بەڵام ڕۆژانە (3) ملیار كەس سناپ لە جیهاندا دادەنێت .

سەرچاوە : سكای نیوز.

10952 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/29/2017 1:35:22 PM
زیاتر ...