کۆمەڵایەتی
هه‌رگیز ئه‌م چوار پرسیاره‌ له‌ خانمان مه‌كه‌ن
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون

به‌گشتى خانمان هه‌رگیز ئاره‌زووى كۆمه‌ڵێك پرسیارو گفتو گۆ ناكه‌ن كه‌ لێیان بكه‌ن و قسه‌ى له‌سه‌ر بكه‌ن ، چونكه‌ دووچارى بێزارى و دڵته‌نگى ده‌بنه‌وه‌ ، بۆیه‌ پێویسته‌ پیاوان دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌م پرسیارانه‌ به‌رامبه‌ر خانمان .

چوار پرسیارى بێزاركه‌ر هه‌رگیز به‌رامبه‌ر خانمان مه‌یكه‌ن :-
1-پرسیار كردن له‌ خۆشه‌ویستى پێشترى: هیچ خانمێك ئاره‌زووى باس كردنى خۆشه‌ویستى پێشترى نى یه‌ ، هه‌ست به‌ بێزارى ده‌كات.
2-پرسیار كردن له‌ ته‌مه‌نى : به‌گشتى خانمان هیچ ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ناكه‌ن ته‌مه‌نى ڕاسته‌قینه‌ى خۆیان ئاشكرا بكه‌ن .
3-پرسیار كردن له‌ كێش : زۆربه‌ى خانمان ئاره‌زووى ئه‌وه‌ ناكه‌ن  كێشى له‌شیان ئاشكرا بكه‌ن و ئاره‌زوو ده‌كه‌ن به‌ نهێنى بمێنێته‌وه‌ .
4-پرسیار كردن له‌وه‌ى كه‌ منت خۆش ده‌وێت : كاتێ پرسیارى ئه‌وه‌ له‌ خانمان ده‌كرێت وا هه‌ست ده‌كات متمانه‌ت پێ ى نى یه‌ و هه‌ ست به‌ بێزارى  ده‌كات و تووڕه‌یى لێده‌كه‌وێته‌وه‌ .

سه‌رچاوه‌ : ئیلا

8342 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/22/2017 8:08:07 PM
زیاتر ...