زانست
ئۆتۆمبێلی گیرۆکۆپتەر بەرهەم ده‌هێنرێت
وەرگێڕانی : هەردی حەسەن


لە دوای ساڵێک تاقی کردنەوە کۆمپانیای ( پی ئەی ئێڵ ــ ڤی ) لە یەکەم کاردای دا توانی ئۆتۆمبێلێکی گیرۆکۆپتەر بەرهەمبهێنێت کە لە سەر ڕووی زەوی و ئاسمان لێبخوڕدرێت و بفڕێت وە توانای هەڵگرتنی دوو کەسی هەبێت.
لە ئێستادا کۆمپانیاکە دەیەوێت خەونە لەمێژینە 100 ساڵەکەی خەڵکی بهێنێتە دی وە لە کۆتای ساڵی 2018 هۆڵندا یەکەم بێت لەم بوارەدا وە ئەو کەسەی دەبێتە خاوەنی ئۆتۆمبێل و فڕۆکەی ( گیرۆکۆپتەر ) دەبێت خاوەنی هەردوو مۆڵەتی لێخوڕی زەوی و ئاسمانی بێت.
واش بڕیارە بۆ ساڵی 2020 ژمارەیەکی زۆر لە گیرۆکۆپتەر بەرهەم بهێنرێت تێچووی هەردانەیەک لەم گیرۆکۆپتەرانە نزیک دەبێتەوە لە 599 هەزار دۆلاری ئەمریکی  و بنێردرێت بۆ ژمارەیەک وڵات بازرگانی پێوە بکرێت.
 گیرۆکۆپتەر بە بەنزینى سرپی ئاسایى کاردەکات و دەتوانێت بفڕێت بۆ ٤٠٠ تا ٥٠٠ كیلۆمەتر وە بڵند ببێتەوە بۆ سەروی ٣،٥٠٠ مەتر وە لەسەر ڕێگاش خێرای لووتكەیى بگاتە دەوروبەر ١٧٠ كیلۆمەتر لە كاتژمێرێك دا وە تا کۆتای ساڵی 2019 نزیکەی 50 تا 100 دانە لێ بەرهەم بهێنرێت.
کۆمپانیای پى ئەى ئێل - ڤى لەساڵی  ٢٠٠٧ لەلایەن( رۆبەرت دینگەمانس) و فڕۆكەوان (جۆن باكەر ) دامەزراوە و كۆمپانیاكە نزیكەیى  ٤٠ بۆ ٥٠ فەرمانبەر هەیە.
سەرچاوە  CGTN

1796 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/19/2017 9:34:41 AM
زیاتر ...