زانست
كۆمپانیای سامسۆنگ به‌ پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی به‌شداری ئایفۆن هه‌شت ده‌كات
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
كۆمپانیایی سامسۆنگی كۆریای باشوور ڕایگه‌یاند كه‌ ئاماده‌یه‌ بۆ به‌رهه‌م هێنانی نزیكه‌ی "80"ملیۆن شاشه‌ی له‌ جۆریOLED بۆ مۆبایلی "ئایفۆن 8" بۆ كۆمپانیای "ئه‌پڵ" پێش كۆتای هاتنی ئه‌م ساڵ.

ماڵپه‌ڕی "ابل انسایدر" ڕایگه‌یاند ئه‌و شاشه‌یه‌ی كه‌ سامسونگ هه‌ڵده‌ستێت به‌ به‌رهه‌م هێنانی ته‌نها بۆ "ئایفۆن 8" نی یه‌ به‌ڵكو بۆ "ئایفۆن 7" ی ئێسیش به‌كاردێت.
هه‌ر به‌ پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌ خواستی كۆمپانیایی ئه‌مه‌ریكییه‌ ده‌ست ده‌گرێت به‌سه‌ر نیوه‌ی به‌رهه‌م هێنانی سامسونگ بۆ ئه‌و "6" مانگه‌ی ئه‌م ساڵ كه‌ ماوه‌ته‌وه‌ ، كۆمپانیای كۆریای باشور ئه‌و پێداویستییه‌ تایبه‌تانه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌ ماوه‌ته‌وه‌.
كۆمپانیای "ئه‌پڵ" ڕێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ سامسونگ واژۆ كرد بۆ به‌رهه‌م هێنانی شاشه‌ی مۆبایلی "ئایفۆن 8" پێش كۆتای هاتنی ئه‌م ساڵ.
.
هه‌روه‌ك تێچوونی خواست بۆ "ئه‌پڵ" بریتییه‌ له‌ (5 تریلیون وون كۆرییه‌) كه‌ ده‌كاته‌ (4.35) ملیار دۆلار ئه‌مه‌ریكییه‌.
سه‌رچاوه‌ : سكای نیوز

1918 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/17/2017 12:02:18 PM
زیاتر ...