کۆمەڵایەتی
به‌م جووڵانه‌دا بزانه‌ بەرامبەرەكەت سەرسامتە
وەرگێڕان : ڤانیا بێستون

دیارە هەریەكە لە ئێمە لەوانەیە كەسێك هەبێت لە ژیانیدا پێت سەرسام بێت ، بەڵام بیشارێتەوە و دەرینەخات ، بەڵام كەمن ئەو كەسانەی كە دەتوانن زمانی جەستە بخوێننەوە و دەریبخەن .لێرەدا باس لەوە دەكەین ئایا چۆن دەزانیت بەرامبەرەكەت تۆی پێ‌ پەسەندە و سەرسامە پێت ؟

لەخوارەوە كۆمەڵێك  جووڵە دەخەینە ڕوو كە پێت دەڵێت بەرامبەرەكەت سەرسامتە(موعجیبتە) :-
1-تەماشاكردن : یەكێكە لەو جووڵانەی كە بە ئاشكرا پێت دەڵێت بەرامبەرەكەت سەرسامتە .
2-لێوو گەستن : زۆر جووڵە هەیە كە بە برۆ و چاو و دەم دەكرێت ، بەڵام لێو گەستن دەریدەخات كە سەرسامە پێت.
3-جووڵەی قژ : گەر هەست كرد بەرامبەرەكەت دەست دەهێنێت بە قژیدا و جووڵە بە قژی دەكات بۆ سرنج ڕاكێشانی تۆ ئەوا سەرسامە پێت .
4-دەست لێدانی لە دەموچاو : هەست كرد بەرامبەرەكەت دەیەوێت دەست بدات لە ڕووخسارت ئەوا دیارە سەرسامە پێت .
5-خۆ نزیك كردنەوەی لێت : ئاشكرایە سەرسامەكەت دەیەوێت سەرەتا وەك هاوڕێ‌ لێت نزیك بێتەوە ، ئینجا مامەڵە و شێوازی خۆی دەگۆڕێت .
6-ڕێكەوتەكان ڕێك دەخات : دیارە ئەو كەسەی كە سەرسامتە هەمیشە هەوڵی ئەوە دەدات كە زۆر بەی كات بتبینێت لەهەر شوێنێك بێت ، دیارە ئەمەش بە ڕێكەوت ناو دەبات .

سەرچاوە : موزوع

5800 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/16/2017 4:24:50 PM
زیاتر ...