کۆمەڵایەتی
به‌م شێوازه‌ خۆت له‌ ترسى تاقیكردنه‌وه‌كان ڕزگاربكه‌.
وه‌رگێڕان:چاوان حسام

زۆربه‌رى خوێندكاران له‌ تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ترسن ئه‌مه‌ حاڵه‌تێكى ئاساییه‌ ،د.جه‌مال شه‌فیق ئه‌حمه‌د پسپۆڕى نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان ، چه‌ند ڕێنماییه‌كى بۆ به‌رچاوڕوونى خوێندكار خستۆته‌ڕوو به‌و هیوایه‌ی سوودى هه‌بێت ، ئه‌وانیش:-
پێش هه‌موو شتێك ئاساییه‌ ئه‌گه‌ر له‌ تاقیكردنه‌وه‌ بترسى، چونكه‌ هه‌موو كه‌س ئه‌و ترسه‌ى هه‌یه‌.
ورد و به‌دیقه‌ت به‌ بۆ وه‌رگرتنى بابه‌ته‌كان.
پێویسته‌ گرنگى بده‌یت به‌ ئه‌و به‌رنامه‌ ته‌له‌فزوێنانه‌ى كه‌ به‌ده‌نگ و به‌ڕه‌نگ وانه‌كه‌ ده‌ڵێنه‌وه‌ .
دانانى پلان بۆ كاتى سه‌عى كردن.
پێویسته‌ به‌رده‌وام ده‌فته‌رێكى تێبینیت هه‌بێت و له‌كاتى سه‌عى كردندا.
گرنگى دان به‌ پێداچوونه‌وه‌ .
شیكردنه‌وه‌ى ڕاهێنانه‌كان زۆر به‌سووده‌ بۆ هه‌ندێك وانه‌.
دابینكردنى شوێنێكى ئارام و ڕووناكى هاوسه‌نگ بۆ ئه‌وه‌ى مێشكت ئارام بێت.
خواردنى ژه‌مى ته‌واو و سه‌وزه‌ و میوه‌ .
وازهێنان له‌ بێدارى شه‌و ، چونكه‌ خه‌وزڕان ته‌ركیزت ناهێڵێت.
گرنگى دان به‌ پاراستنى بارى ده‌روونى .
بڕوابه‌خۆبوون.
دوركه‌وه‌ره‌وه‌ له‌ خواردنى چا و قاوه‌ .
له‌كاتى تاقیكردنه‌وه‌دا دڵنیابه‌ره‌وه‌ له‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كان و له‌ كۆتایشدا به‌ هه‌موو وه‌ڵامه‌كاندا بچۆره‌وه‌.
781 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/15/2017 12:25:38 PM
زیاتر ...