کۆمەڵایەتی
چه‌ند هه‌نگاوێكى ئاسان باوه‌ڕ به‌خۆ بوونت به‌هێز ده‌كات.
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون

بێگومان هه‌موومان ئامانجمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌ ئامانجه‌كانمان و سه‌ركه‌وتوو بین پێویسته‌ بڕوامان به‌خۆمان هه‌بێت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویسته‌ سه‌ره‌تا هه‌ستى بڕوابه‌خۆبوون له‌خۆتدا دروست بكه‌یت ، توێژه‌رانى ده‌رووناسیش ئه‌م خاڵانه‌یان كردووه‌ته‌ ڕێگاچاره‌ بۆ گه‌شتن به‌ بڕوا به‌خۆبوون ، ئه‌وانیش:-
چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ دروستكردنى بڕوابه‌خۆبوون:-
1-سه‌ره‌تا ده‌بێت ده‌روونت ڕازى بكه‌یت به‌ ئه‌و خۆشى و ناخۆشیانه‌ى كه‌ دێته‌ ڕێگات ، چونكه‌ هه‌ر كه‌وتنێك له‌ ژیاندا سه‌ركه‌وتنى لێ فێر ده‌بیت.
2-هه‌موو كات به‌دواى ئه‌و بابه‌تانه‌دا بگه‌ڕێ كه‌ متمانه‌ به‌خۆبوونت زیاد ده‌كه‌ن و ده‌روونت ئارام ده‌كه‌ن. 
3-وه‌رزشى ڕۆژانه‌ و ئه‌نجام دانى گه‌شت و گه‌ڕان  هۆكارێكن بۆ زیاتر باوه‌ڕ به‌ خۆ بوون.
4-ئه‌گه‌ر به‌ جه‌سته‌و ده‌روون هه‌وڵى ئه‌و خه‌ونه‌ت بده‌ى كه‌ مه‌به‌سته‌ ئه‌وا ئه‌مه‌ خۆى له‌ خۆیدا باوه‌ڕ به‌خۆ بوونێكه‌ .
5-مامه‌ڵه‌ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كه‌سانى به‌هێزدا ، زیاتر هه‌ستى باوه‌ڕبه‌خۆبوونت زیاد ده‌كات.
6-هه‌میشه‌ گرنگى ته‌واو بده‌ به‌ جوانى ڕووخسارت و جل و به‌رگ و ڕێك پۆشى ، چونكه‌ متمانه‌ت به‌خۆت زیاتر ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌ : افتى
520 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2017 4:48:51 PM
زیاتر ...