زانست
- بۆچى هه‌ژماره‌كانمان داده‌خرێت؟
وەرگێڕانی: ئیمان زه‌ندى

به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ ڕیپۆرتى هه‌ژمارى فه‌یسبوكیان بكرێت ناتوانن چالاكى بكه‌نه‌وه‌، به‌ڵام ئایا سوتانى فه‌یسبوك له‌بنه‌ڕاتدا ڕاسته‌ یاخود نا؟

یونس سوله‌یمان شاره‌زا له‌و بواره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ڕونده‌كاته‌وه‌: 
بۆچى هه‌ژماره‌كانمان داده‌خرێت؟
چۆن خۆمان بپارێزین له‌ڕیپۆرت؟
ڕیپۆرت چیه‌؟ 
وه‌ك ده‌زانین كه‌ فه‌یسبوك تۆڕێكى جه‌نجاڵه‌و ڕۆژانه‌ به‌ملیۆنان بابه‌ت و وێنه‌و ڤیدیۆى تیدا بلاوده‌كریته‌وه‌، بیگومان له‌نێو ئه‌م ملیۆنان چالاكیه‌شدا ڕۆژانه‌ به‌هه‌زاران بابه‌تى نایاساى بڵاوده‌كرێته‌وه‌، یاخود سكاڵا به‌رز ده‌كرێته‌وه‌ بۆ تۆڕه‌كه‌، به‌ڵام ئایا فه‌یسبوك ده‌سوتێنرێت؟
یونس ڕایگه‌یاند: زۆریك پیى ده‌لین بابه‌تى فه‌یسبوك سوتاندن كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها قسه‌ى سه‌رزاره‌كیه‌، دڵنیابن له‌وه‌ى گه‌ر فه‌یسبوكه‌كه‌تان ناسراوبێت له‌لایه‌ن فه‌یسبوكه‌وه‌ یاخود شتى نایاسایىو سوكایه‌تى بڵاونه‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌وا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توشى ڕاگیرانى هه‌ژماره‌كانتان نابن.
ڕونیشیكرده‌وه‌: گه‌ر هه‌ژماره‌كانتان زیاتر به‌كۆمپانیاى فه‌یسبوك بناسێنن ئه‌و كاته‌ پارێزگارییه‌كى زیاتر بۆ هه‌ژماره‌كه‌تان دابین ده‌كه‌ن.
له‌م ڤیدیۆیه‌دا باسی چۆنیه‌تی خۆپاراستن وچاره‌سه‌رو چه‌ند ڕینماییه‌ک ده‌که‌ین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌:
https://youtu.be/lUUO395xYSk

به‌سته‌ری ناردنی پاسپۆڕت یان پێناسی که‌سی:
https://m.facebook.com/help/contact/1417759018475333?helpref=faq_content&refid=69

به‌سته‌ری دروستکردنی هه‌ژماری گه‌شه‌پێده‌ری فه‌یسبوک:
https://developers.facebook.com/

سه‌رچاوه‌:kitn



491 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/11/2017 8:16:53 PM
زیاتر ...