زانست
واتساب تایبه‌تمه‌ندی نوێ زیاد ده‌كات
وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون

به‌رنامه‌ی (واتساب) توانی ده‌رخستنێكی تازه‌ به‌ تایبه‌تمه‌ندی نوێ وه‌  كه‌ زیاد كردنی ئه‌لبوم و فلته‌ری نوێیه‌ بۆ وێنه‌ و له‌سه‌ر سیسته‌می  iOS كار ده‌كات له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خێرا .
به‌ پێ ی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ڕی "ماشابل" ئاماژه‌  به‌وه‌ دراوه‌ تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ئه‌لبوومه‌ تازه‌یه‌ له‌وه‌دایه‌ كه‌ یارمه‌تیت ده‌دات له‌ ڕێك خستنی وێنه‌ به‌ شێوازێكی ئۆتۆماتیكی ، وه‌كو هه‌مان تایبه‌تمه‌ندی كه‌ له‌ فه‌یسبووكدا هه‌یه‌.
هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندییه‌كی  دیكه‌ زیادكردنی "فلته‌ره‌"  كه‌ له‌ به‌رنامه‌یدایه‌ پێنج ڕێگای تازه‌ له‌به‌رده‌م به‌كارهێنه‌رانی بخاته‌ ڕوو  له‌ناویاندا وێنه‌ی ڕه‌ش و سپی و وێنه‌ی ڕه‌نگ كراوه‌كان و زه‌قه‌كان.
هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی وه‌ڵامی خێرای ڕاسته‌وخۆ  له‌خۆ ده‌گرێت كه‌ زۆر  به‌سووده‌ بۆ به‌كارهێنه‌ره‌كانی ، چونكه‌ توانای ئه‌وه‌یان ده‌بێت كه‌ وه‌ڵامی ڕاسته‌وخۆی بده‌نه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی ڕاكێشانی نامه‌كه‌ بۆ لای  نوسین و وه‌ڵام و ناردنه‌كه‌ی ، بۆ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ده‌ست بخاته‌ سه‌ر نامه‌كه‌ به‌ شێوازێكی به‌رده‌وام ئینجا ده‌ست بخاته‌ سه‌ر وه‌ڵام دانه‌وه‌كه‌ی .
به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه‌ ئه‌و ڤێرژنه‌ نوێیه‌ كه‌ی بۆ ئه‌ندرۆید به‌رده‌ست ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌ : سكای نیوز.
516 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/10/2017 12:01:59 PM
زیاتر ...