زانست
ئه‌گه‌ر "گۆگڵ" ته‌نها 30 خوله‌ك بوه‌ستێت ئه‌مانه‌ ڕووده‌دات
وه‌رگێڕان:چاوان حسام
به‌ پێ ى ڕاپۆرتێكى" Wonderful engineerin"ماوه‌یه‌كm چه‌ته‌كانى ئه‌نته‌رنێت له‌ هه‌وڵى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵى وه‌ستانى "گۆگڵ" دان و به‌رده‌وام به‌كارهێنه‌رانى ده‌ترسێنن ، ئه‌مه‌ش هیچ ڕاستیه‌كى تێدانیه‌ و ئامانجیان ته‌نها نانانه‌وه‌ى په‌شێویه‌. 

له‌ ئێستادا كه‌سانێك هه‌ن پروپاگه‌نده‌ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ فه‌یسبوك ده‌نوسن "#googleshutdown" یان "#googlegone" یاخود سكرین شووتى Google error  ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ ته‌نها كارى چه‌ته‌كانى ئه‌نته‌رنێته‌.
گۆگڵ یه‌كێكه‌ له‌ خزمه‌تگوزاریه‌ زۆر به‌هێزه‌كان كه‌ 600 ملیار په‌ڕه‌ى زانیارى تێدایه‌ و چه‌نده‌ها كۆمپانیا كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ، چى ڕووده‌دات ئه‌گه‌ر گۆگڵ بۆ ماوه‌ى 30 چركه‌ بوه‌ستێت؟
هه‌موو گه‌ڕانێك ده‌وه‌ستێت ، چونكه‌ گۆگڵ ته‌نها بۆ گه‌ڕان به‌كار نایه‌ت به‌ڵكو چه‌نده‌ها خزمه‌تگوزاری تر ده‌وه‌ستێت وه‌ك" gmail ، youtube ، adsense و خزمه‌تگوزارى ترى وه‌ك ئه‌ندرۆید و چه‌نده‌ها خزمه‌تگوزارى تر.
چه‌نده‌ها كۆمپانیا تووشى زیانى مادى ده‌بنه‌وه‌.
چه‌نده‌ها به‌رهه‌مهێنه‌رى جیهانى كاره‌كانیان ده‌وه‌ستێت.
چه‌نده‌ها خه‌ڵك له‌شوێنه‌ جیاجیاكانى جیهان وون ده‌بن به‌هۆى نه‌بوونى نه‌خشه‌ى گۆگڵ.
چه‌نده‌ها كه‌س تووشى كێشه‌ ده‌بن به‌هۆى نه‌بوونى وه‌رگێڕى گۆگڵ .
هه‌روه‌ها جیهان ده‌وروژێت .
هه‌ر به‌پێ ى ڕاپۆرتى ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌و پرو پاگه‌ندانه‌وه‌ به‌یان نامه‌یه‌كى ڕه‌سمى له‌لایه‌ن كۆمپانیاى گۆگڵ بڵاو كرایه‌وه‌ ڕایگه‌یاند:كه‌ ئه‌و قسانه‌ى ده‌كرێته‌ ته‌نها له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانى ئه‌نته‌رنێته‌ بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ مه‌به‌ستیان بڵاو كردنه‌وه‌ى په‌شێویه‌.

سه‌رچاوه‌:شه‌به‌كه‌ ابو نه‌واف

800 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/8/2017 1:59:12 PM
زیاتر ...