کۆمەڵایەتی
گیروگرفتی تەندروستی دەبێتە هۆی دووركەوتنەوەی هاوسەران
وەرگێڕان: ڤانیا بێستون

ژیانی هاوسەری ژیانێكی تایبەتە ، تایبەتمەندی خۆی هەیە لەلای هەردوو ڕەگەز ، دەركەوتووە باری ناتەندروستی كاریگەری زۆری بەسەر ژیانی هاوسەرێتییەوە هەیە ، كۆمەڵێك گیروگرفتی تەندروستی دەبێتە هۆی كەم كردنەوەی سۆز و لێك دووركەوتنەوەی  هاوسەران و هەست دەكەیت هاوسەرگیرییەكەت بەختەوەر نی یە .

كۆمەڵێك خاڵی ناتەندروستی دەخەینەڕوو كە بەختەوەری هاوسەران ناهێڵێت :-
1-خەمۆكی : یەكێكە لە گیروگرفتە باوەكان ، بەڵام دڵ تەنگی و خەمۆكی لە نێو هاوسەراندا كێشە بەدوای خۆیدا دەهێنێت ، چونكە هاوسەرەكەت هەست بە بێزاری و نائاسوودەیی دەكات لەگەڵدا ، بۆیە ناتوانیت بەختەوەری دەستەبەر بكەیت .
2-نەخۆشییەكانی دڵ : گومان لەوەدا نی یە دڵتەنگی و خەمۆكی كاریگەری سلبی لەسەر تەندروست دەبێت ، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و كاریگەری لەسەر دڵ ، دەركەوتووە ئەو كەسانەی كە نەخۆشی دڵیان هەیە دەروونیان زۆر ماندووە .
3-خۆراكی ناتەندروست : هەمیشە هەوڵی ئەوە بدە ژەمی تەندروست پێشكەشی هاوسەرەكەت بكەیت ، چونكە زۆر ژەمی خۆراكی هەن دووچاری ناتەندروستیت دەكاتەوە ، بەمەش كێشە و لێك دووركەوتنەوەی هاوسەران بەدوای خۆیدا دێنێت.
پێویستە هاوسەران نەیەڵن ڕووبەڕووی ئەم جۆرە گیرو گرفتە تەندروستییە ببنەوە ، چونكە بەختەوەری خێزان لەناو دەبات .

سەرچاوە : ئیلا

530 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/8/2017 12:21:42 PM
زیاتر ...