زانست
فەیسبووك جەنگ دژی سناپ چات ڕادەگەیەنێت
وەرگێڕان : ڤانیا بێستون

 فه‌یسبوك بەرنامەی تایبەت بە تازەپێگەیشتوانی دەرکرد بۆ ئەوانەی كە هەرزەكارن و تەمەنیان لە سیانزە ساڵی بەرەو سەرەوەیە،  ئەمەش هەنگاوێکی ڕوونە بۆ ڕکابەرکردنی سناپ چات 
ڕۆژنامەی "دیلی مەیلی" بەڕیتانی ڕایگەیاند کە پڕۆگرامەکە ڕێگری دەکات لە بەكارهێنانی  سناپ چات ، دوای ئەوەی بەرپرسانی فەیسبووک ئاشکرایان کرد کەژمارەیەک لە تازەپێگەیشتوان وەکو پەنابەر وان لەسناپ چات واتە بەهۆی کەمی تەمەنیانەوە لەڕووی یاساییەوە .  
وە ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە پڕۆگرامەی tallk ڕێگە بەباوکان  دەدات کەچاودێری منادڵەکانیان بکەن تاکو بزانن ئەو کەسانەی کە پەیوەندیان لەگەڵ منادڵەکانیان هەیە کێن ـ ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لەو منداڵە تازە پێگەیشتوانە بەکارهێنانی ئەو بەرنامەیە ڕەتبکەنەوە.
وە ئەوەشی ڕاگەیاند هەندێک لەباوکان ڕێگە لەمنداڵەکانیان دەگرن لە بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان چونکە ناتوانن چاودێریان بکەن و ئاگاداریان بن لەبەکار هێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
وە tallk بیرووباوەڕی ئەو باوکانە ئەگۆڕێت چونکە لەڕێگای ئەم بەرنامەی پڕۆگرامەی ئاگایان لەهەنگاو بە هەنگاوی منداڵەکانیان ئەبێت.
سەرچاوە : سكای نیوز
514 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/6/2017 1:45:30 PM
زیاتر ...