زانست
گۆگڵ پله‌ى خزمه‌تگوزاریه‌كى نوێ ى خسته‌كار به‌خۆڕایى
وه‌رگێڕان: ڤانیا بێستون
كۆمپانیایى (گۆگڵ)خستنه‌ڕوویه‌كى نایابى پێشكه‌شى ئاره‌زوومه‌ندانى كرد ، له‌ خزمه‌ت گوزارییه‌كى  تایبه‌ت كه‌ ئه‌ویش ئاوازى  Google Play Music .

هه‌لى ئه‌وه‌ى به‌ به‌كارهێنه‌رانى داوه‌ ئه‌م خزمه‌ت گوزارییه‌ بۆ ماوه‌ى (4) مانگ به‌خۆڕایى به‌كاربهێنن ، به‌ پێى نوسراوێكى ماڵپه‌ڕى "زى فیرج".
به‌كارهێنه‌ران ده‌توانن ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ تاقیبكه‌نه‌وه‌ و گوێ بیست بن به‌ پێى خواستى خۆیان بۆ ماوه‌ى چوار مانگ به‌ خۆڕاییه‌،ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات كه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ن له‌م خزمه‌ت گوزارییه‌ 
وه‌ ده‌توانرێت له‌كاتى به‌شداریكردن له‌م خزمه‌ت گوزارییه‌ له‌ به‌شى Coupon بنوسرێت DFree120
وه‌ك له‌ پێشتر باسكرا ئه‌م خزمه‌ت گوزارییه‌ بۆ ماوه‌ى "90" ڕۆژ خۆڕاییه‌ وه‌ گۆگڵ له‌ ڕێگه‌ى ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ بانگه‌شه‌كردن له‌ نێوان گۆرانییه‌كان له‌كاتى پێشكه‌ش كردنیدا یان ئیش پێكردنیدا وه‌ له‌كاتى به‌كار هێنانیدا ، له‌ دواى ته‌واوبوونى چوار مانگه‌ خۆڕاییه‌كه‌ بڕى پێدانى پاره‌ى مانگانه‌ بۆ ئه‌م خزمه‌ت گوزارییه‌ بریتییه‌ له‌ "99.9" دۆلارى ئه‌مه‌ریكى ده‌بێت بۆ هه‌ر مانگێك .
وه‌ ده‌توانى گوێ بگرى زیاتر له‌ "35"ملیۆن گۆرانى به‌ بێ بانگه‌شه‌.
وه‌ سامسۆنگ بڕیارى دا كه‌ پشت به‌م خزمه‌تگوزارییه‌ى Google Play Music ببه‌ستێت له‌ گالاكسى (s8 ) و گالاكسى ( +s8) بۆ ئه‌وه‌ى Google Play Music ببێته‌ ئیش پێكه‌رێكى سه‌ره‌كى و ته‌نها ئه‌ویش به‌كاربهێنرێت بۆ مۆبایله‌ نوێیه‌كان.

سه‌رچاوه‌:سكاى نیوز

1791 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/1/2017 2:52:11 PM
زیاتر ...