دۆسیە
یه‌كێتیه‌كان په‌یامی خۆیان ده‌گه‌یه‌نن
ئاڕاسته‌:عه‌بدول نه‌جم

له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا یه‌كێتیه‌كان داواكارن یه‌كێتیی نێو یه‌كێتیی وه‌ك بیلبیله‌ی چاومان بپارێزن و ڕۆحی شه‌هیده‌كان ئاسوده‌ بكه‌ین به‌ یه‌كگرتویی و یه‌ك خیتابی.له‌م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌داكادیرانی یه‌كیتیی په‌یام و داواكانیان ده‌خه‌نه‌ ڕوو.

سەرجەم بەرپرسەکانی یەکێتی شانازی بە زیاتر لە هەژدەهەزار شەهیدەوە دەکەن
شلێرشه‌هیدغه‌فورژاژڵه‌یی له‌ یادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا ده‌ڵێت: بۆ ساڵیادی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەزاران چەپکە گوڵی پیرۆزبایی و پەیامێک ، دەستپێکی هەر وتار دانێک، لە یادی هەر قارەمانێک، بۆ جوانکردنی بۆنەکان، بەرزڕاگرتنی دروشمەکان، سەرجەم بەرپرسەکانی یەکێتی شانازی بە زیاتر لە هەژدەهەزار شەهیدەوە دەکەن،پەیمان دەدەن بەوەفا بن بۆ خوێن و قوربانیدان و خەباتیان.

جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دەباشان گێڕانەوەی یەکێتیە بۆ لوتکە
شلێرشه‌هیدغه‌فورده‌شڵێت: من لەم بۆنەیەدا دوای ڕوخسەت خواستن لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان ، بەناوی هەموومانەوە کە دڵنیام لە خواستی ئەوان و سەرجەم یەکێتییە دڵسۆزو ڕاستەقینەکان داواکارم کە تەنها پەیامی ئەمجارەمان داواکردنی ڕێککەوتن و کۆبونەوەی سەرجەم ئەندامانی مەکتەب سیاسیی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی دەباشان و گێڕانەوەی یەکێتییە بۆ لوتکە ،تکام وایە هەموان پشتیوانمان بن و هێز لە یەکێتی و یەکێتیبووندایە.

یه‌كێتی هه رله سه ره تایی دامه زراندنیه وه تا ئه مڕۆ پڕبووه له هه وارزو نشێو
عه‌باس عزیز سه‌لاح لێپرسراوی كۆمیته‌ی 10ی ڕیكخستنی سه‌رچناریش ده‌ڵیت: یادی (٤٢) ساله ی دامه زراندنی یه كێتی نیشتمانی كوردستان به رزو پیروزبێت، پیرۆزبێت له جه نابی مام جلال ڕابه ری بزوتنه وه ی كوردایه تی ، پیروزبیت له كادران و ئه ندامان و دۆ ست و لایه نگرانمان،ئه گه ر به مێژووی یه كێتی نیشتمانی كوردستاندا بچینه وه هه رله سه ره تایی دامه زراندنیه وه تا ئه مڕۆ پڕبووه له هه وارزو نشێو.

گیا نفیدایی و به رخۆدان له قارهمانێتی شۆڕشگیره كانی یه كێتیدا بوون
عه‌باس عزیز سه‌لاح ده‌شڵیت: گیا نفیدایی و به رخۆدان له قاره مانێتی شۆڕشگیره كانی یه كیتیدا بوون ڕێكخستنی نهێنی و شانه چه كداره كان و تعریب و له سێداره دان هه رله ناو یه كێتیدا بووه. خۆڕاگری و مانه وه له كاتی ئه نفال و كیمیاباران و پارتیزانی و سوپای رزگاری كوردستان ( سرك) هه ر له ژێر بالی یه كێتیدا بووه، ئه وه ی له شورشی نویدا گیانی به خشی به خاك و نیشتمان كه به هه زاران ڕۆڵه‌ كوردستان روباریك خوێنیان رژا ،هه رڕۆڵه‌ قاره مان و دڵسۆزه كانی یه كێتی بوون، به رنامه داریژه رو داوای مافی چارنووس و پاله وانی ڕاپه رین و ده سته كه وته كانی دوای ڕاپه رینیش به دامه زراندنی و حكومه ت په رله مان هتد. و هه ریه كێتی نیشتمانی كوردستان بووه‌..

پێویسته هه مومان یه كێتی نێو یه كێتی بپارێزین
 بۆیه پێویسته هه مومان یه كێتی نیو یه كێتی بپارێزین ،یه كێتی نیشتمانی كوردستان موڵكی ته نها یه ك كه س ودووكه س نیه  یه كیتی موڵكی كومه ڵانی خه ڵكی كوردستانه و پێویسته هه مومان چه پكه گوڵه كه ی هه ڤال مام جلال بین ، هیچمان ڕێگه نه ده ین دوژمنانی یه كێتی و ناحه زان دلخوش بن ،هه‌ربۆپێویسته هه مومان یه ك ده نگ و یه ك هه ڵوێست بین له ئاستی دوژمنانی یه كێتی و ڕێگا نه ده ین یه كێتی لاوازبكریت . 

یه‌كێتی هێزێكی له‌بن نه‌هاتوو خۆڕاگروهه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزوسه‌رفرازبوه‌
پرشنگ ساڵه‌ح كادیری یه‌كێتی له‌ م یاده‌دا پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال و یه‌كیتیه‌كان و شه‌هیدان وكه‌س وكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و دۆست ولایه‌نگرانی یه‌كێتی ده‌كات وده‌ڵێت :یه‌كێتی هێزێكی له‌بن نه‌هاتوو خۆڕاگروهه‌میشه‌ سه‌ربه‌رزوسه‌رفرازبوه‌.

پرشنگ ساڵه‌ح ده‌شڵێت:ئاواتی سه‌رجه‌م یه‌كێتیه‌كان له‌م ڕۆژه‌دا ئه‌وه‌یه‌ نێوماڵی یه‌كێتی یه‌كبخرێته‌وه‌ وسه‌رجه‌م سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌ك ده‌نگ و یه‌كگرتوبن و ئه‌م یاده‌ بكه‌نه‌ ده‌ستپێك بۆخه‌باتێكی نوێ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتنی زیاتر به‌ ره‌و نوێبونه‌وه‌ وگه‌نج بونه‌وه‌ ی یه‌كێتی.

989 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/31/2017 10:31:43 AM
زیاتر ...