زانست
گالاكسى S8 له‌ مه‌ترسیدایه‌
وه‌رگێڕان : ڤانیا بێستون
  وادیاره‌ ئه‌و ته‌كنه‌لۆژیا باوه‌ى كه‌ سامسونگ پشتى پێ به‌ستووه‌ له‌(galaxsy S8 ) دا بۆ ئه‌وه‌ى به‌كارهێنه‌رانى ئاره‌زوومه‌ند بن بۆ ئه‌و مۆبایله‌ تازه‌یه‌ ، كێشه‌ و گیروگرفتێكى زۆرى دروست كردووه‌ بۆ كۆمپانیاى كۆریاى باشوور.

 هاككه‌ره‌ گه‌وره‌ كانى  گروپى ئه‌ڵمانى "CCC" ده‌ڵێن ده‌توانین ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ى كه‌ كه‌لێنى چاو ده‌خوێنێته‌وه‌ هاكى بكه‌ین ، سه‌ره‌ڕایى ئه‌وه‌ى دانیان به‌وه‌دا ناوه‌  كه‌ شێوازه‌كه‌ى زۆر قوورسه‌ به‌ڵام سووریشن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ ده‌توانن هاكى بكه‌ن.
ئه‌و گروپه‌ هاككه‌ره‌ى ئه‌ڵمانیا باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ دروست كردنى چاوێكى ده‌ست كرد له‌سه‌رچاوى به‌كارهێنه‌ره‌كه‌ى ده‌توانێت قفڵى سه‌ر مۆبایله‌كه‌ یان شاشه‌كه‌ بكاته‌وه‌ ، كه‌ ئه‌م ڕێگه‌یه‌ پێویستى به‌ گرتنى ڕه‌سمێكى "دیقه‌ به‌رز" یان كامێراى كوالیتیه‌ دواتر ڕه‌سمه‌كه‌ كۆپى ده‌كرێته‌ سه‌ر كاغه‌زێكى سپى وه‌ به‌ چه‌ند "عه‌ده‌سه‌ى چاوى لكێنه‌ر"بخرێته‌ سه‌ر وێنه‌كه‌ ئه‌مه‌ش بۆ به‌هه‌ڵه‌ دا بردنى هه‌سته‌وه‌رى مۆبایله‌كه‌یه‌.
جێگه‌ى باسه‌ "CCC" گروپێكى ئه‌ڵمانین له‌  ساڵى "1981" دامه‌زراوه‌ به‌ گه‌وره‌ترین كۆمه‌ڵه‌ى هاككه‌رى ئه‌وروپى وچه‌ته‌ى ئه‌نته‌رنێت و بوارى ته‌كنه‌لۆژیا ناسراون.
هه‌ر ئه‌م گروپه‌ توانیان په‌نجه‌ مۆرى مۆبایلى ئایفۆن هاك بكه‌ن و بیكه‌نه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها توانیان شاشه‌ى مۆبایله‌كه‌ به‌ ده‌موچاودا تێپه‌ڕ بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌:سكاى نیوز

3198 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2017 11:08:10 AM
زیاتر ...