زانست
ئه‌پى یارمه‌تى ده‌ر بۆ مانگى ڕه‌مه‌زان
وه‌رگێڕان:چاوان حسام

كۆمه‌ڵێك ئه‌پى تایبه‌ت به‌ مانگى ڕه‌مه‌زان  بۆ مۆبایله‌ زیره‌كه‌كان خرایه‌ كار ، كه‌ یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ زانینى كاته‌كانى بانگ و قیبله‌ و هه‌روه‌ها زانیارى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌ ئه‌م مانگه‌.

جێگه‌ى ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ ئێستادا ده‌توانن ئه‌م ئه‌پانه‌ له‌ڕێگه‌ى "گۆگڵ پله‌ى" یان "ئه‌پڵ ستۆر" دابه‌زێنن :-
ramadan 2017  
له‌ ئێستادا ئه‌م ئه‌په‌ به‌رده‌سته‌ له‌ "گۆگڵ پله‌ى" ده‌توانیت له‌ڕێگه‌ى ئه‌م ئه‌په‌وه‌ كاته‌كانى بانگ و ڕۆژوگرتن و ڕۆژو شكاندن بزانیت كه‌ بۆ 251 وڵات چالاكه‌ و 6 ملیۆن شارى تێدایه‌ كه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ وڵاتانى تر ده‌توانن سوودى لێوه‌رگرن .
Ramadan 2017 : Athan Pro Prayer Times & Qibla
له‌ ئێستادا به‌كارهێنه‌رانى ئایفۆن ده‌توانن ئه‌م ئه‌په‌ دابه‌زێنن ، ئه‌م ئه‌په‌ هه‌موو كاته‌كانى نوێژى تێدایه‌ و هه‌روه‌ها قیبله‌نمایه‌ .
Near Mosques Finder
ئه‌م جۆره‌ ئه‌په‌ یارمه‌تى ده‌ره‌ بۆ بۆ ئه‌وه‌ى نزیكترین مزگه‌وت له‌ خۆت بدۆزیته‌وه‌ به‌پێ ى پشت به‌ستن به‌ نه‌خشه‌ى گۆگڵ .
Muslim Pro - Ramadan 2017
ئه‌م ئه‌په‌ هه‌موو كاته‌كانى بانگى تێدایه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ى هه‌موو قورئانى تێدایه‌ به‌زمانى عه‌ره‌بى و ده‌توانیت وه‌رى بگێڕیته‌ سه‌رزمانى تر و هه‌روه‌ها ساڵنامه‌ى كۆچى تێدایه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌و چێشتخانانه‌ى تێدایه‌ كه‌ خواردنى حه‌ڵاڵى لێده‌فرۆشرێت ، له‌ ئێستاشدا 30 ملیۆن كه‌س له‌ جیهاندا ئه‌م ئه‌په‌ به‌كارده‌هێنن.
web teb
ئه‌م ئه‌په‌ زانیارى بڕواپێكراوى تێدایه‌ كه‌ تایبه‌ت به‌ مانگى ڕه‌مه‌زان و خۆراكى ته‌ندروست ، ڕۆژوانان چۆن و چ جۆره‌ خۆراكێك بخۆن ، له‌ئێستاشدا ئه‌م ئه‌په‌ له‌سه‌ر "گۆگڵ پله‌ى "و "ئه‌پڵ ستۆر" به‌رده‌سته‌.
وصفات رمچان
ئه‌م جۆره‌ ئه‌په‌ زیاتر له‌ 5000 جۆرى خواردنى تێدایه‌ ، هه‌ندێك له‌ خواردنه‌كان كورته‌ ڤیدیۆى له‌گه‌ڵ دایه‌ ، له‌ ئێستاشدا ئه‌م ئه‌په‌ له‌سه‌ر"گۆگڵ پله‌ى " و "ئه‌پڵ ستۆر" به‌رده‌سته‌.

سه‌رچاوه‌:سكاى نیوز

2267 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/30/2017 10:53:32 AM
زیاتر ...