دۆسیە
یه‌كێتیی نیشتمانی ده‌بێت چ بڕیارێك بدات؟
ڕاپۆرتی:عه‌بدول نه‌جم
مه‌كته‌بی سیاسی وئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان 17 و20ئایاركۆده‌بێته‌وه‌ بۆتاوتوێكردنی پرسه‌گرنگه‌كان،ئایایه‌كێتیی هه‌رده‌بێت كۆبونه‌وه‌ی بێ بڕیارئه‌نجام بدات؟كادیرانی ئۆرگانه‌ جیاوازه‌كانی یه‌كێتی داوا وداواكاریان له‌سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یان هه‌یه‌.

له‌م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا كادیرانی یه‌كێتی داواده‌كه‌ن یه‌كێتی بڕیاربدات وپێویسته‌ ته‌نها ناوبژیوان وپارێزه ری لایه‌نه‌كان نه‌بێت.

پێویتسەمەكتەبی سیاسی‌و پاشانیش ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەن
ژوان ئه‌حمه‌دسه‌عید ڕۆژنامه‌نوس وكادیری پێشكه‌وتوی یه‌كێتی بۆئاڕاسته‌ ده‌ڵێت: پێویتسەمەكتەبی سیاسی‌و پاشانیش ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی بڕیاری یەكلاكەرەوە بدەن سەبارەت بە چەندین پرسی گرنگ له‌وانه‌:
یه‌كه‌م:لەپێش هەمویانەوە گێڕانەوەی ژیانی حزبایەتی بۆ ناو یەكێتی‌و گێڕانەوەی شكۆ‌وكاریگەری بۆئۆرگانەكانی یەكێتی
دووه‌م: ئێستای یەكێتی بەجۆرێكە كە سەرجەم ئۆرگانەكانی ئیفلیج بون‌وتەنیاكەسەكان لەسەركردایەتی‌ومەكتەبی سیاسی كاران‌و كاردەكەن، لەكاتێكا بەشێكی زۆرلەوكارانە ئیشی ئۆرگانەكانە نەك ئەوكەسانە.
دەبێت یەكێتی یەكلایی بكاتەوەئەگەرهەربەردەوام دەبێ لە بەشداریكردن لە حكومەت
ئه‌وكادیره‌ی یه‌كێتی بۆ دۆخی سیاسی هەرێمیش ده‌ڵێت: پێویستە یەكێتی قسە‌و بریار‌و هەلوێستی یەكلاكەرەوەی هەبێ لەمەڕ گشت پرسەكان بە تایبەت ئەوانەی پەیوەندی بە دەسەڵات‌و بژێوی خەڵكەوە هەیە،دەبێت یەكێتی یەكلایی بكاتەوەئەگەرهەربەردەوام دەبێت لە بەشداری كردن لەحكومەت، ئایا دیدێكی رون هەیەلەحكومەتدا تا كەی دۆخەكە بەم شێوەیە دەبێ؟؟ یان ئایا یەكێتی ئەگەرشەریكە، پارتی تاكەی هەر بە ملهوڕی‌و سەپاندن بەردەوام دەبێت لە سیاسەت كردن، بێگومان ئەمەش بە گفتوگۆ دەبێت‌و پێویستە یەكێتی گفتوگۆیەكی ڕاشكاو لەگەڵ پارتی‌و گۆڕان بكات‌و چیدی نەبێتە قوربانی ئەوسیاسەتەی ئێستا‌وتەنیا ناوبژیوان بێت ،چونكە بەشێك لەو كێشانەی كه‌هەیە پەیوەندی بەیەكێتیشەوە هەیە بە تایبەت ئەوەی پەیوەندی بە پرسی سەرۆكایەتی هەرێم‌و سیستمی سیاسیەوە هەیە.

پێویسته‌ یه‌كێتی جەخت لە کاراکردنەوەی پارلەمان بکات

ئه‌حمه‌دڕه‌فیقی ڕۆژنامه‌نوس وكادیری یه‌كێتی له‌شاری كه‌ركوك بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:پێویسته‌ یه‌كێتی جەخت لە کاراکردنەوەی پارلەمان بکات لەگەڵ ئەنجامدانی ریفراندۆم وەک یەک پاکێج مامەڵەی لەگەڵدا بکرێ.
ئه‌حمه‌د ڕه‌فیق ده‌شڵێت كه‌باسی پڕۆسەی ریفراندۆم ده‌كات ده‌بێت ناوچە کوردستانییە تازە ئازادکراوەکانیش بگرێتەوە،نه‌ك به‌ته‌نها ڕیفراندۆم له‌ هه‌ولێرو سلێمانی و دهۆك وهه‌ڵبجه‌دا بكرێت.
یه‌كێتی ده‌بێت هه‌وڵ بۆنەهێشتنی سیاسەتی پەرتکەوزاڵبە کە پارتی بەکاری دێنێ بدات
ئه‌و كادیره‌ی یه‌كێتی له‌ شاری كه‌ركوكه‌وه‌ده‌شڵێت:ده‌بێت یه‌كێتی شەراکەتی ڕاستەقینە بێت وهه‌وڵ بۆنەهێشتنی سیاسەتی پەرتکەوزاڵبە کە پارتی بەکاری دێنێ بدات،وه‌ یه‌كێتی جه‌خت و تەئکیدکردنەوە لەسەر نەخشە رێگاکەی پێویسته‌ چونكه‌ ئه‌و نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ دۆخه‌چه‌قه‌به‌ستوه‌كه‌ ده‌توینێته‌وه‌ و ژیانێكی نوێ به‌هبه‌ردا ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌وڕۆژنامه‌نوسه‌ی شاری كه‌ركوك له‌ كۆتایدا ده‌ڵێت: ته‌فعیل کردنی رێککەوتنی سیاسی نێوان یەکێتیی وگۆڕان، تا ئاستی یه‌كگرتنه‌وه‌ی سیاسی، هەروەها دۆخی ناوخۆی یەکێتیی و، هەڵبژاردنەکانی ئایندەش تاوتوێ بكرێت و زۆر به‌جدی قسه‌ی له‌سه‌ربكرێت،گه‌رله‌ئێستاوه‌ قسه‌ی له‌سه‌رنه‌كرێت و كێشه‌نیوخۆیه‌كان ڕێگربێت جارێكی دیكه‌ش باجه‌كه‌ی ده‌دات.

جێگای ده ست خۆشییه که کۆبونه وه کانی مه کته بی سیاسی وسه رکردایه تی یه کێتیی به رده وامیان هه یه

هیواحه‌مید به‌رپرسی ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان(NGO)كانی یه‌كێتیش بۆئاراسته‌ده‌ڵێت:به رله هه رشتێک جێگای ده ست خۆشییه که کۆبونه وه کانی مه کته بی سیاسی وسه رکردایه تی یه کێتیی نیشتمانیی کوردستان به رده وامیان هه یه وده کرین به هیوای به رده وامییشین
یه کێتی له ماوه رابردوو به پڕۆژه وکاری باش چه ندین ده سستپێشخه یی کردوه‌و ده یویست قۆناغه هه ستیاره کان تێ په ڕینێت وبه رژه وه ندی گشتی ده خسته پێش به رژه وه ندی حیزبی، ئه وه ش وای کرد که چه ندین جار یه کێتیی باجی زۆربدات وهه ڵبژاردنه کانی پێشووش شاهید بوون که جه ماوه ری یه کێتیی به بڕیارێک ڕازی نه بوون ،ئه وه بوو یه کێتیی باجه که ی دا وه ک بابه‌تی ٣٠ حوزیران .

ده‌بێت یه‌كێتی چیترچاوه ڕوانی گۆڕان و پارتی نه کات وبڕیارێک بدات

هیواحه‌مید ده‌شلێت:ئه وه ی پێویسته له ئیستادا پێش هه‌رشتێک پێویسته یه کێتیی ماڵی خۆی ڕێک بخاته وه ،ودووه م، چیترچاوه ڕوانی گۆڕان و پارتی نه کات وبڕیارێک بدات وپێداگری بکات له سه رجێبه‌جێكردکردنی نه خشه ڕێگاكه‌ی که پێشکه شی کردووه به تایبه ت ئه وه ی له به رژه وه ندی گشتی دایه کاری له سه ربکات هه ڵوێست وبڕیاری پێویستی هه بێت به رامبه رپارتی وچیتر نه بێته پارێزه‌ری گۆڕان وئامانجی خۆی په ک نه خات .

جیگای باسه‌ مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كیتیی نیشتمانی كوردستان 17ی ئایار له‌سلێمانی و 20یئایار له‌شاری كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌ بۆتاوتوێ كردنی  پرسه‌كانی ،هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو، ریفراندۆم، دۆخی یه‌كێتی و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌.
3544 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/16/2017 5:39:47 PM
زیاتر ...