دۆسیە
ئایا نه‌وشیروان موسته‌فا ده‌توانێت ئه‌م دۆخه‌چه‌قبه‌ستوه‌ تێپه‌ڕینێت؟
ڕاپۆرتی:عه‌بدول نه‌جم

لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ جاری دووەم نه‌وشیروان موسته‌فاچوو بۆ بەریتانیا،لەو کاتەوە تائێستا هیچ پەیامێکی سیاسی بڵاونەکردووەتەوە ،13ی ئایاریش گه‌ڕایه‌وه‌ بۆكوردستان و هاولأتیان وبه‌شێك له‌ لایه‌نه‌كان په‌رؤشبون بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی تا دۆخی هه‌رێم له‌ م چه‌قه‌به‌ستوه‌ی ئیستای ڕزگاری بكات،ئێمه‌ش ده‌پرسین ئایا به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه‌ چه‌قبه‌ستوه‌ تێده‌په‌ڕیت،له‌م ڕاپۆرته‌دا ورده‌كاری زیاتربخوێنه‌ره‌وه‌.

لەدوای مام جەلال کەسایەتی دوەم بوە کە لێپرسراوێتی هەبوەو خاوەنی بڕیار بوە
هیوا محەمەدنوسه‌رو ڕۆژنامه‌نوس بۆئاراسته‌ ده‌ڵێت،نەوشیروان موستەفا هەر لەدروست بوونی یەکێتی و پێشتریش کۆمەڵەی ڕەنجدەران لەدوای مام جەلال کەسایەتی دوەم بوە کە لێپرسراوێتی هەبوەو خاوەنی بڕیار بوە، واتا هەموو ئەو سەرکردە سیاسییانەی ئێستای ناو یەکێتی جگە لەمام جەلال و ئەوانەی گۆڕانیش هەموویان لەژێر جێبەجێکردنی فەرمانی ئەودا بوون، یان چاکتر بڵێین خۆێندكاری قوتابخانەی ئەو بوون.

گەڕانەوەی بەفرۆکەی تایبەت کەئەمەش خۆی هێمایەکه‌ بۆئه‌وه‌ی رۆڵی هەبێت 
هیوامحه‌مه‌د ده‌شڵێت،پارتی و بنەماڵەی بارزانیش زیاتر لە چل ساڵە ئەم کەسە وەک کەسێکی کاریگەر لەشۆڕشدا سەیر دەکەن و حساب بۆ راو بۆچونی دەکەن، لێرەوە دەکرێت بڵێین گەرڕانەوەی نەوشیروان موستەفا( بەفرۆکەی تایبەت کەئەمەش خۆی هێمایەکی دیکەیە) بۆ سلێمانی  دەکرێت رۆڵی هەبێت لە هێور کردنەوەی بارودۆخە کە، هەرچەندە ناکرێت وەک ئەوە سەیری بکەین کە عەسای سحری پێیەو دەتوانێت لە کون فەیەکونێکدا ئاوێک بکات بە ئاگرەکاندا ئەویش لەبەر ئەو هۆکارەی کە لەناو خودی رێکخستنەکانی گۆڕاندا هەیە، ئەمە جگە لە فرە ڕوانینی ناو یەکێتیش لەمەڕ هاوپەیمانی نێوان گۆڕان و کێشەکان لەگەڵ پارتی و زۆری دیکە.
ئەگەر تەنها رای نەوشیروان موستەفا بەس بوایە بۆ ئەوەی کەکێشەکان چارەسەر بوایەن،  یان ئەگەر قسەی ئەو یەکلاکەرەوە بوایە ئەوەدەیتوانی لەوماوەیەی کەلە دەرەوەی ووڵات بووە و بێدەنگ بووە بەنامەیەک ئاراستەی بزووتنەوەکەی خۆی بکردایە و رای بگەیەندبایە کەچی بکەن.

کێشەکان لە پەرلەمانەوە دەست پێدەکات
ئه‌و ڕۆژنامه‌نوسه‌ باس له‌وه‌شده‌كات،کێشەکان لە پەرلەمانەوە دەست پێدەکات تا بەسەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و بودجە و سامانە سروشتییەکان، دەکرێت نەوشیروان موستەفا لە نزیکەوە بتوانێت ئەو گروپە گەنجەی ناو سەرکردایەتییەکەی گۆڕان کە هەمیشە رایان جیاوازترە لە ئەوانی دیکە، هێور بکاتەوە لە سوور بوونیان لەسەر هەمان قسەی کە لەماوەی داخستنی پەرلەمانەوە کراون، دەکرێت بۆ بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێشنیاری نوێ بخەنە روو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ پارتی بەتایبەت، دەکرێت  بەهۆی ئەو مێژوە کۆنەی خەباتی لەگەڵ سەرکردایەتی یەکێتی رێگەی خێراتر بدۆزێتەوە بۆ جێبەجێ کردنی بەندەکانی هاوپەیمانێتییەکەی نێوانیان.

لە غیابی نه‌وشیروانه‌ مسته‌فادا گۆڕان زۆر هەڵوێستی لاواز بوە
کەوابوو ئەگەر ئەو بتوانێت هەڵوێستی حزبەکەی خۆی بکاتەوە بەیەک ( چونکە بە رای زۆرێک لەهەڵسوڕاوانی گۆڕان خۆیان ) لە غیابی ئەودا گۆڕان زۆر هەڵوێستی لاواز بوە، ئەوە رێگە چارەکان نزیکتر دەبنەوە، بوونی فرە هەڵوێستی ناهێڵێت کێشەکان چارەسەر ببن. لەم لاشەوە تەکانێک بدات بە بەگەڕ خستنی هاوپەیمانێتییەکەیان لەگەڵ یەکێتی ئەوە لەمەشیاندا دەکرێت ئەو بٶڵە بۆڵ و دڵە راوکێیەی زۆرێک لەکادیرانی هەردوو لا بڕەوێنێتەوە.
هیوا محمه‌د ده‌شڵیت،ئەگەر ئەم دوانە کران ئەوە زەمینە خۆش دەبێت بۆ چونە پێشەوە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ پارتی، بۆ ئەمەشیان دەکرێت گۆڕان داوای سەرۆکی پەرلەمان بکاتەوە ( مەرجیش نیە سوور بن لەسەر دانانەوەی هەمان کەس بە سەرۆکی پەرلەمان ) چونکە کێشەی میللەتێک نابێت ببەسترێتەوە بە کەسێکەوە، پەرلەمان کارا بێتەوە، وەزیرەکانیان بگەڕیتەوە ناو حکومەت، چەند هەنگاوێکی جدی بۆ چاک کردنی باری ئابووری بدرێت.

دۆخه‌كه‌زۆر ئاڵۆزه‌ چارەسەركردنی،كەسیش عاسای سیحری مووسای پێنیه‌
بورهان شێخ ڕه‌ئوف چاودێری سیاسی بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند:هەروەكو رون و ئاشكرایە بۆ هەمووان هەرێمی كوردستان ئێستا گیرۆدەی قەیرانگەلێكی زۆرەوئاكامی هەموو كەموكورتی و گەندەڵی و خراپ بەكارهینانی دەستەلات و ماڵی گشتی ،بارودۆخیكی هێناوەتە ئاراوە كەزور قورسە چارەسەركردنی و كەسیش عاسای سیحری مووسای پینییه‌ لە شەورۆزیكدا چارەسەری هەموو ئەو قەیرانە گورچكبڕانە بكات.

ئەوەی نەوشیروان موسته‌فا دەتوانێت بیكات كاراكردنەوەی ڕێكەوتنی نێوان كوڕان و یەكێته‌
ئه‌و چاودێره‌ ده‌شڵیت،ئەوەی نەوشیروان موسته‌فا دەتوانێت بیكات كاراكردنەوەی ڕێكەوتنی نێوان كوڕان و یەكێتی نیشتمانی كوردستانە بە یارمەتی لایەنەكانی تر و بە دیالوك و بە فشاری جەماوەری دوور لە توندوتیژی بۆ ئەوەی تیماری برینەكان بكەن جونكە كاتی هاتووە
ئەگەر ئیرادەو خواست هەبێت دەكرێت هەموو كێشەكان چارەی گونجاویان بۆ دابنرێت ئەوەی تا ئێستا بینیوومانە هەر كات كوشتن و كات بە سەر بردن بووە بە قازانجی لایەنیك


زمانی گفتوگۆو لێلتێگەیشتن جێگەی مشتومڕی نابەجێ بگرێتەوە
ئه‌سعه‌دجه‌باری نوسه‌روڕۆژنامه‌نوسیش بۆئاڕاسته‌ رایگه‌یاند:هیوادارم بەهاتنەوەی کاک نوشیروان مستەفا دەرگا داخراوەکان هێدی هێدی بکرێنەوەو زمانی گفتوگۆو لێلتێگەیشتن جێگەی مشتومڕی نابەجێ بگرێتەوە.
جه‌باری ده‌شڵیت:هەروەها لایەنەکان ئەم هەلومەرجە نوێیەی ئێستا بەهەند وەربگرن بەگیانی لێپرسینەوە لەخزمەت پرۆسیسی کوردایەتی بن بۆ بەدیهێنانی مافی چارەی خۆنووسن بۆ گەلی کورد.

هه‌رێم به‌ دۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕیت چاره‌سه‌ری ئاسان نییه‌
كه‌وسه‌رحه‌سه‌ن به‌رپرسی به‌شی ژنانی مه‌كته‌بی كۆمه‌لأیه‌تی یه‌كێتیش بۆئاڕاسته‌ڕایگه‌یاند:هه‌رێم به‌ دۆخێكی زۆر ئاڵۆزدا تێده‌په‌ڕیت و بونی سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌ سیاسی و ئابوری و كۆمه‌لأیه‌یتیه‌كان و ئه‌منیه‌كان دۆخه‌كه‌یان گه‌یاندۆته‌ دۆخێكی هێند قورس چاره‌سه‌ری ئاسان نیه‌ ئه‌گه‌رلایه‌نه‌كان له‌سه‌رئه‌م نه‌مه‌ته‌ی ئیستایان به‌رده‌وام بن.

به‌هاتنه‌وه‌ی كان نه‌وشیروانیش دۆخه‌كه‌ هیچ ناگۆڕێت
كه‌وسه‌ر حه‌سه‌ن ده‌شڵێت:به‌هاتنه‌وه‌ی كان نه‌وشیروانیش دۆخه‌كه‌ هیچ ناگۆڕێت له‌به‌رئه‌وه‌ كێشه‌كان له‌ ئه‌ستۆی پارتیه‌ نه‌ك نه‌وشیروان موسته‌فا"پارت ی ده‌توانێت چاره‌سه‌ری بكات نه‌كم بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و كاك نه‌وشیروان.

یه‌كێتی و گۆڕان سازش ناكه‌ن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاولأتیاندا
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فاناتوانێت ئه‌و كێشانه‌ چاره‌سه‌ر بكات.ئه‌گه‌ر به‌سازشیش بێت كه‌وسه‌رحه‌سه‌ن وتیشی،بێ گومان به‌سازشكردن له‌سه‌رچه‌ند پرسێك ئه‌گه‌ر گۆڕان و پارتی نیه‌تیان چاره‌سه‌ر بێت ده‌توانن ئه‌م دۆخه‌ تێبپه‌ڕێنن و كوردستان بگه‌ڕێننه‌وه‌ دۆخی جارانی،به‌لأم گه‌شبین نیم هیچ لایه‌كیان سازش بكه‌ن له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندی هاولأتیاندا.

پڕۆفایل
نەوشیروان مستەفا ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٦ دا بۆ وەرگرتنی چارەسەر بۆ جاری دووەم چوو بۆ بەریتانیا، لەو کاتەوە تائێستا هیچ پەیامێکی سیاسی بڵاونەکردووەتەوە و لە ناوەڕاستی مانگی ئازاری ئەمساڵدا شوعلە عەلی هاوسەری کۆچی دوایی کرد، بەڵام نەوشیروان مستەفا بۆ مەراسیمی پرسەکەی نەگەڕایەوە.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٤٤ لە گەڕەکی سەرشەقامی شاری سلێمانی لەدایکبووە و لە ساڵی ١٩٦٧ کۆلێژی زانستە سیاسییەکانی زانکۆی بەغدای تەواو کردووە.
لە ساڵی ١٩٦٧ دا نەوشیروان مستەفا بووە بە ئەندامی لقی سلێمانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٥ دا و تا ساڵی ٢٠٠٦ لە ناو یەکێتیدا کاری کردووە و جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی بووە.لە ٢٥ تەمووزی ٢٠٠٩ دا بزووتنەوەی گۆڕانی دامەزراند و لیستەکەی ٢٥ کورسی خولی سێیەمی پەرلەمانی بەدەستهێنا و لە خولی چوارەمیشدا گۆڕان ٢٤ کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا.
نەوشیروان مستەفا لە ساڵی ١٩٨١ هاوسەرگیری کردووە و دوو کوڕ و کچێکی هەیە

2648 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/14/2017 10:07:12 AM
زیاتر ...