سلێمانی
کۆمەڵەی پەروەردەی مارگرێت ماڵێکیان دروستکرد
 ئاڕاستە



11-5-2017 له‌ درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانیاندا كۆمه‌ڵگه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی مارگرێت ماڵێك بۆ باڵنده‌ له‌ پاركی‌ هه‌واری‌ شار له‌سلێمانی‌ دروست كرد، سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌كه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئامانحامان خزمه‌ت كردنی‌ زیاتری ژینگه‌ و باخچه‌كانی‌ شاره‌.

مژده‌ عه‌باس سه‌رپه‌رشتیاری‌ گشتی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ په‌روه‌رده‌یی مارگرێت به‌ ئاڕاسته‌ی‌ ڕاگه‌یاند: له‌ درێژه‌ی‌ كارو چالاكییه‌كانماندا به‌ باشمان زانی‌ ماڵێك بۆ باڵنده‌ دروست بكه‌ین له‌ پاركی‌ هه‌واری‌ شار له‌ سلێمانی‌ كه‌  یه‌كێكه‌ له‌ پاركه‌ گه‌وره‌  و دیاره‌كانی‌ شار.
وتیشی‌: باڵنده‌كان بریتی بوون له‌ كۆتر كه‌ ژماره‌یان (150) دانه‌ بوو له‌گه‌ڵ (2)قاز،هه‌روه‌ها چه‌ند كۆترێكیش له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ماڵه‌كه‌ كرا وه‌ك خۆشه‌ویستییه‌ك بۆ باڵنده‌ و ژینگه‌.
مژده‌ عه‌باس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد: ئامانحامان خزمه‌ت كردنی‌ زیاتری ژینگه‌ و باخچه‌كانی‌ شاره‌،هه‌روه‌ها په‌یامێكی‌ رێزگرتنیشه‌ بۆ باڵنده‌.

2845 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/11/2017 11:27:52 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ