دۆسیە
نه‌خۆشانی تالاسیمیا داوای چی ده‌كه‌ن وگرفتیان چیه‌؟
ڕاپۆرتی:عه‌بدول نه‌جم
فۆتۆ:لانه‌ئیسماعیل

8ی ئاداری هه‌مووساڵێك ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستیه‌وه‌ دانراوه‌و له‌هه‌موولاتێك مه‌راسیمی جیاواز سازده‌كرێت،له‌ هه‌رێمی كوردستان و له‌شاری سلێمانیش مه‌راسیمی تایبه‌ت سازده‌كرێت ولایه‌نی ده‌رونی هه ڵگرانی ئه‌ونه‌خۆشیه‌ لایه‌نی ده‌رونیان بۆچه‌ند كاتژمێرێكیش بێت ئارام ده‌بێت.

له‌م ڕاپۆرته‌ی ئاڕاسته‌دا بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ ئایا نه‌خۆشانی تالاسیمیا گۆفت و داوایان چیه‌،ئایا چاره‌سه‌رگرنتره‌ یان موچه‌؟ئایا ڕێگه‌چاره‌ بۆچاره‌سه‌ری بنه‌بڕكردن دۆزراونه‌ته‌وه‌؟ئایا ده‌توانن پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجام بده‌ن؟
كۆچه‌ركه‌ریم سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی تالاسیمیای شاری سلێمانی بۆئاڕاسته‌ ڕایگه‌یاند: 8ی ئاداری هه‌مووساڵێك ڕۆژی جیهانی تالاسیمیا یه‌ كه‌ له‌لایه‌ن ڕێكخراوی جیهانی ته‌ندروستیه‌وه‌ دانراوه‌و له‌هه‌موولاتێك مه‌راسیمی جیاواز سازده‌كرێت و ئێمه‌ ش وه‌كو كۆمه‌ڵه‌كه‌مان خۆمان ئاماده‌ كردوه‌ ئه‌مرۆ مه‌راسیمێكی شایسته‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ین و لایه‌نی ده‌رونی نه‌خۆشه‌كانمان ئارام ده‌كه‌ین.

كۆچه‌ركه‌ریم له‌سه‌رنه‌خۆشیه‌كه‌ دوا ووتی:تالاسیمیا یه‌كێكه‌ له‌ نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییه‌كانی خۆێن كه‌ كه‌سی توشبوو توانای دروستكردنی ئاسایی خۆێن له‌ ده‌ست ده‌دات و به‌ درێژایی ژیان پێویستی به‌ وه‌رگرتنی خۆێن هه‌یه‌،ئه‌م نه‌خۆشیه‌ له‌ ڕێگه‌ی بۆهێڵه‌كانه‌وه‌(جینه‌كانه‌وه‌)له‌ باوانی هه‌ڵگره‌وه‌ واتا ئه‌و باوانانه‌ی هه‌ڵگری سوكیان هه‌یه‌ بۆنه‌وه‌كانیان،ئه‌مه‌ش ته‌نها هۆكاره‌بۆتوشبون به‌ تالاسیمیا.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی هاولاتی چۆن بزانێت هه‌ڵگری ئه‌و نه‌خۆشیه‌ نیه‌،سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ وتی:سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری تالاسیمیا له‌ شاری سلێمانی هه‌یه‌ و ته وای پشكنینت بۆده‌كات گه‌ر هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌ بیت ئه‌وا چاره‌سه‌رت بۆداده‌نێت،تا ته‌مه‌نی كه‌متربێت چاره‌سه‌ریش ئاسانترده‌بێت.
سه‌باره‌ت به‌نیشانه‌كانی نه‌خۆشی تالاسیمیا كۆچه‌ركه‌ریم وتی:كه‌مخۆێنی له‌ ته‌مه‌نی سێ مانگیه‌وه‌ تاكۆتایی ژیانی،هه‌لأوسانی سپڵ وجگه‌ر،نه‌رمبونی ئیسك و هه‌ڵوه‌رین وشكان،گۆڕانی ڕه‌نگی پێست بۆخۆڵه‌میشی به‌هۆی نیشتنی(ئاسنه‌وه‌)،كاریگه‌ری ده‌روونی و گۆشه‌گیری،توشبون به‌ شه‌كره‌وكه‌می ڕژێنی په‌ریزاده‌(غوده‌)و چه‌ندین نیشانه‌ی تر.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ سه‌باره‌ت به‌ چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی وتی:خۆشبه‌ختانه‌ سه‌نته‌ری چاندنی مۆخ له‌ شاری سلێمانی كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ته‌نها چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه‌ چاندنی مۆخی ئیسكی بۆبكرێت .یان ده‌توانرێت چاره‌سه‌ری یاریده‌ده‌ری بۆئه‌نجام بدرێت گه‌رچاره‌سه‌ری مۆخی بۆنه‌كرا.ده‌بێت به‌رده‌وام خۆێن وه‌ربگرێت  وكه‌مكردنه‌وه‌ی ماده‌ی ئاسن و ده‌رهێنانی له‌ له‌شدا و به‌رده‌وام ترشی فۆلێك وڤیتامین ئی پێبدرێت ،بكوترێت دژی ڤایرۆسی جگه‌ر و نه‌شته‌رگه‌ری ولابردنی سپڵ وزراو له‌ كاتی پێویستدا،چاره‌سه‌ری سستی دڵه‌ جگه‌ری بۆدابنرێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاریگه‌ری كۆمه‌لأیه‌تی زۆر گرنگه‌.

زیاد عه‌بدولڕه‌حمانیش كه‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌وه‌و پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه‌ بۆئاڕاسته‌ وتی:سوپاس بۆخوا چاره‌سه‌ری هه‌یه‌ و له‌ شاری سلێمانی سه‌نته‌ری چاندنی ئیسك كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێنج نه‌خۆشمان نه‌شته‌ركه‌ری چاندنی ئێسكی بۆكراوه‌  وزۆرسه‌ركه‌وتوش بوه‌،به‌لام ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ قورسه‌ زیاتر بۆئه‌وانه‌ سه‌ركه‌وتو ترده‌بێت كه‌ ته‌مه‌نیان نه‌چۆته‌ 18ساڵی.

زیاد وتیشی من هاوسه‌رگیریمان ئه‌نجامداوه‌ به‌لام له‌ گه‌ڵ كه‌سێك كه‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشی تالاسیمیا نییه‌ چون ژن و پیاو كه‌ هه‌ڵگری نه‌خۆشیه‌كه‌ بن كه‌واته‌ ئێمی په‌ره‌مان به‌و نه‌خۆشیه‌داوه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر دروسته‌ هاوسه‌رگیری له‌ گه‌ڵ كه‌سانی دور له‌ نه‌خۆشه‌بكریت.

توانا عه‌بدولڕه‌حمانیش كه‌ هه‌ڵگره‌ نه‌خۆشیه‌كه‌یه‌و هاوسه‌رگیری ئه‌نجامداوه‌ وتی:منیش هاوسه‌رگیریم كردوه‌ به‌لام منداڵمان نیه‌ جارێ كه‌ منداڵیش ببێت ئاساییه‌ چونكه‌ هاوسه‌رگیریمان له‌ گه‌ڵ كه‌سێكی دور له‌ نه‌خۆشی تالاسیمیا ئه‌ نجامداوه‌.

توانا ده‌شڵێت.خۆزگه‌ چۆن له‌ ولاتی ئه‌رده‌ن نه‌شته‌رگه‌ری بۆنه‌خۆشانی 30 بۆ30 ساڵ و سه‌روترده‌كرێت له‌ كوردستانیش ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ریه‌ بۆگه‌وره‌ بكرایه‌ نه‌ك ته‌نها بۆته‌مه‌نی تا 18 ساڵ.

زیاد به‌ دڵێكی خه‌مگینه‌وه‌ وتی :من ئه‌نجامی پشكنینم ناردوه‌ بۆووڵاتی ئه‌رده‌ن كه‌ ته‌مه‌نم 30 ساڵه‌ وه‌لأمم وه‌رگرتۆته‌وه‌ كه‌ نه‌شته‌رگه‌ری زۆر سه‌ركه‌وتم بۆئه‌نجام ده‌درێت به‌ بڕی (شه‌ش ده‌فته‌ردۆلار) منیش هیم نیه‌ تا ئه‌و پاره‌یه‌ په‌یدا بكه‌م و ژیانێكی ئاسایم بۆبگه‌ڕێته‌وه‌.

سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه‌ له‌باره‌ی ئاماری نه‌خۆشخانی تالاسیمیاوه‌ وتی:له‌ كوردستاندا 2723 نه‌خۆش هه‌یه‌ جگه‌ له‌ نه‌خۆشانی ئاواره‌كانی خواروی عێراق كه‌ ئیستا له‌ كوردستانن.وه‌ له‌ی شاری سلێمانیش زیاتر له‌ 1300 نه‌خۆش له‌ سه‌نته‌ری تالاسیمیای سلێمانی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و 650نه‌خۆشیش لای ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ناویان تۆماركراوه‌.

له‌كۆتایدا كۆچه‌رعومه‌ری سه‌رۆكی كۆمه‌له‌ی تالاسیمیای سلێمانی وتی:داوا له‌ هه‌مو هاولأتیان ده‌كه‌م خۆێن ببه‌خشن چۆن خۆێن خۆراكی نه‌خۆشانی تالاسیمیایه‌،داواش له‌ حكومه‌تی هه‌ریم ده‌كه‌م  موچه‌كه‌مان بۆزیادبكه‌ كه‌ دووساڵه‌ موچه‌مان بوه‌ به‌ (90)هه‌زاردینار كه‌ به‌شی ته‌نها ڕێگاوبان بۆلای دكتۆریش ناكات چونكه‌ ئێمه‌ ته‌نها پێویستمان به‌ چاره‌سه‌ری تالاسیمیا نیه‌ ئیمه‌ كێشه‌ی گورچیله‌وجگه‌رو دڵ و شه‌كره‌شمان هه‌یه‌.

وه‌ سوپاسی هه‌مو ئه‌وكه‌سه‌ خێرخوازانه‌ده‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام هاوكایمان ده‌كه‌ن.وه‌سوپاسی ئاڕاسته‌ش ده‌كه‌م كه‌ به‌رده‌وام ده‌نگ و ئازاروكیشه‌كانمان به‌ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌گه‌یه‌نێت.

1065 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
5/8/2017 12:53:34 PM
زیاتر ...