هەواڵ
نوێترین ریزبه‌ندى زانكۆكانى عێراق بڵاوكرایه‌وه‌
 ئاڕاستە


به‌پێی نوێترین ریزبه‌ندی په‌یمانگای سیماگۆ بۆ ریزبه‌ندی نیشتمانیی زانكۆكانی جیهان، نوێترین ریزبه‌ندى زانكۆكانى عێراقى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێى ریزبه‌ندیه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان زانكۆى سلێمانى له‌ پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌ .
په‌یمانگای سیماگۆ بۆ ریزبه‌ندی نیشتمانیی زانكۆكانی جیهان ڕایگه‌یاندوه‌، له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی 2019 دا، زانكۆی موسڵ له‌ پله‌ى یه‌كه‌مى زانكۆكانى عێراقدایه‌ و زانكۆى به‌غدا دووه‌مه‌ و سێیه‌میش زانكۆى سلێمانییه‌.
زانكۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دا بەپێی یاسای ژمارە ١٤٣ی خوێندنی باڵا لە شاری سلێمانی زانكۆ دامەزرا و ھەر بە ناوی شاری سلێمانییەوە ناونرا و دواتریش زانكۆی سلێمانی دا لە ساڵی خوێندنی ١٩٨١ - ١٩٨٢ گوازرایەوە بۆشاری هەولێر و ناوەكەشی گۆڕا بۆ زانكۆی سەڵاحەدین.
پاش ڕاپەڕینی بەھاری ساڵی ١٩٩١ لە ئەنجامی دامەزراندنی حكومەت و پەرلەماندا جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لە ساڵی ١٩٩٢ بە پێی بڕگەی ١ی مادەی ٥٦ی یاسای ژمارە ١ی ساڵی ١٩٩٢ و لەسەر پێشنیازی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٢٩ لە ٣١ی تشرینی یەكەمی ٢٠٠٩ دامەزرایەوە كە سەرەتا سێ كۆلێژی لەخۆ گرتبوو كە ئەوانیش: كۆلێژی پزیشكی، كۆلێژی زمان، كۆلێژی كشتوكاڵ.
جێگەی ئاماژەیە لەئێستادا یەكێكە لە گەورەترین زانكۆكانی كوردستان و ساڵانە ٤٠٠٠ - ٥٠٠٠ خوێندكاری نوێ وەردەگر ێت ئەم زانكۆیەش لە ئێستا زیاترلە 30 كۆلێژ پێكھاتووە نزیكەی 20هەزار خوێندكار تێیدا دەخوێنن، جگە لە نزیكەی ٧٠٠ خوێندكاری خوێندنی باڵا و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە گەشەسەندن و پێشكەوتندایە.
1034 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 2:17:46 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ