هەواڵ
هەپەگە: گورزی تووندمان لە سوپای توركیا وەشاندوه‌
 ئاڕاستە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایگەیاند، گەریلاكانیان لە ئامەد، خواكورك و سەرحەد 24 سەربازی توركیان كوشتوه‌.

(هەپەگە) دەربارەی چالاكی گەریلا لە ئامەد، خواكورك و سەرحەد راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگه‌یاندوه‌،هێزەكانمان لە خواكورك و نیوەڕۆی ١١ی حوزەیرانی 2019 لە دۆڵی ئەرمووش یەكینەیەكی ئۆپەراسیۆنیان خستە ژێر چاودێرییەوەو ١٥ لە سێ قۆڵەوە هێرشیان بردووەو لەئاكامدا ٤ سەرباز كوژران و سەربازێكیش بریندار بوو. 
ڕاشیگه‌یاندوه‌،سوپای تورك دوای چالاكییەكە بە كۆپتەری هێرشبەر و ئۆبوس و هاوەن هێرشی كردووەتە سەر ناوچەكە هێزەكانمان كە ئەم چالاكییەیان كردووە، بەسەلامەتی گەڕاونەتەوە بنكەكانی خۆیان.

هه‌رله‌ راگەیەندراوەكەدا هاتووە: هێزەكانمان لەسەر ڕێگەی بازید و ئیدر ڕۆژی ١١ی حوزەیران، لە پانزێرێك و كامیۆنێكیان داوە كە ٣٠ سەربازی تێدابووە لەم چالاكییەدا ٢٠ سەرباز كوژران و ١٥ سەربازیش بریندار بوون.
3462 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 2:09:26 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ