هەواڵ
پۆلیسی دارستان: ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی راگه‌یاند
 ئاڕاستە

به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ،كاتی كۆتاییهاتنی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی راوه‌ماسی راگه‌یاند.

، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانید ،هێمن كه‌مه‌رخان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانیا ڕایگەیاند: لە 15ی ئادارەوە تا 20ی حوزەیران ڕاوكردنی ماسی قەدەغەكرابوو، بەڵام لە ڕێكه‌وتی 15 ی 6 ی 2019 ڕاوكردنی ماسی لە دەریاچە‌و ڕووبارەكاندا ئاسایی دەبێتەوە، ئەویش تەنها بە تۆڕ‌و قولاپ وهاوڵاتیان ده‌توانن به‌پێی رێنماییه‌كانی پۆلیسی دارستان، ده‌ست به‌ راوه‌ماسی بكه‌نه‌وه‌.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەسێ مانگی قەدەغەی راوی ماسی دەستگیركراون و سەرپێچیان كردووە، 83 کەس دەستگیركراون و سەرجەمیشیان رووبەروی دادگاكراونەتەوە.

ڕاسیگەیاندوه‌.هەر لەماوەی ئەو سێ ماگەدا دەست بەسەر 932 تۆڕی ڕاوكردن و 23 بەلەم و 158 قولاپ و سێ چەك و 10 ئۆتۆمبێل و پێنج ماتۆڕسكیلدا گیراوە.

1097 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 2:07:06 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ