هەواڵ
له‌ ئه‌م مانگه‌وه‌ پێدانى كاتژمێره‌كانى كاره‌بابه‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 له‌ ناوه‌ڕاستى ئه‌م مانگه‌دا 17 بۆ 18 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانیى ده‌درێته‌ هاوڵاتیان و كاته‌كانى دیكه‌ش مۆلیده‌كان كاره‌با دابین ده‌كه‌ن.

وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌:"پاش هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی كاره‌با و چۆنیه‌تی ئیشپێكردنی یه‌كه‌كانی وێستگه‌كانی غازی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و كارۆئاوی له‌ هه‌ردوو به‌نداوی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان، كه‌ له‌ ئێستادا به‌تێكڕا 3570 مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌م بڕه‌ كاره‌بایه‌ و به‌ره‌چاوكردنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما و هه‌ڵكشانی خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با بۆ 5000 مێگاوات، وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌توانێت له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ 17 - 18 كاتژمێر كاره‌با بدات به‌ هاوڵاتیان".

ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو:"6 كاتژمێره‌كه‌ی دیكه‌ش له‌ رێگه‌ی مۆلیده‌ی ئه‌هلیه‌وه‌ كاره‌با به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت".

3101 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 11:29:44 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ