هەمەڕەنگ
خۆت چاره‌سه‌رى میزه‌چوركێت بكه‌
 ئاڕاستە:ڤانیا بێستون
میزه‌چوركێ یه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ باوه‌ ته‌ندروستییه‌كان ، كه‌ زۆرێك له‌ ئێمه‌ بێزار ده‌بین به‌ده‌ست میزه‌چوركێ وه‌ ، هه‌ربۆیه‌ كۆمه‌ڵێك هۆكار وات لێ ده‌كات میزه‌ چوركێت كه‌م ببێته‌وه‌ و ببێته‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ر بونت .

سه‌ره‌تا هه‌وڵ بده‌ به‌ ڕۆژ هه‌شت كوپ یان زیاتر ئاو و شه‌ربه‌ت بخۆیته‌وه‌ چونكه‌ وات لێ ده‌كات میز زۆر بكه‌یت ، چونكه‌ زۆر جار نه‌خواردنى ئاو و خواردنه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆى میزه‌ چوركێ.
پێویسته‌ ئه‌و جووڵه‌ و وه‌رزشانه‌ ئه‌نجام بده‌یت كه‌ ده‌بێته‌ هۆى به‌هێز بوونى حه‌ووزت ، چونكه‌ لاواز بوونى حه‌ووز و ماسولكه‌كانى میزه‌ڵدان هۆكارێكه‌ بۆ توش بونت به‌ میزه‌ چوركێ.
شه‌وان پێش نوستن ئاو و شه‌ربه‌ت و شله‌مه‌نى مه‌خۆره‌وه‌ ، چونكه‌ میزه‌چوركێ زیاد ده‌كات .
توش بونت به‌ میزه‌چوركێ پشت گوێ ى مه‌خه‌ و پێویسته‌ ده‌رمانى پزیشكى به‌كاربهێنیت .
گرژى ده‌روونى و دوودڵى زیاتر توشى میزه‌چوركێت ده‌كات .
خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان و كافاینییه‌كان هۆكارن بۆ توش بونت به‌ میزه‌چوركێ.

له‌عه‌ره‌بییه‌وه‌.
3435 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 11:10:46 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ