هەواڵ
2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
 پۆلیسی ده‌ربه‌ندیخان  دوو تۆمه‌تباریان به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوانی دزیكردن ده‌ستگیركرد.

راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی سلێمانی له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ست ئاڕاسته‌ كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاندووه‌:پاش تۆماركردنی چه‌ند سكاڵایه‌ك له‌لایه‌ن ھاووڵاتیانه‌وه‌ كه‌ دزیان لێكراوه‌، بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو به‌سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی چاودێری و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، توانرا دوو تۆمه‌تبار له‌ناو قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ده‌ستگیر بكه‌ن.

هاوكات ھه‌ردوو تۆمه‌تبار دانیان به‌ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی دزیكردندا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی 446 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراون.

له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی پیشه‌سازییه‌وه‌ په‌راوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌.
356 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 9:20:09 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ