هەواڵ
له‌هه‌ولێر چه‌ندین كافتریاو ڕێستۆرانت داخران
 ئاڕاسته‌:چاوان حسام
لیژنەكانی قایمقامیەتی هەولێر كۆگایەكی خواردنەوە گازییەكانیان بە هۆی پابەندنەبوونی بە رێنماییەكان داخست و هۆشداریشیاندا نۆ شوێنی دیكە.
 
نەبەز عه‌بدولحەمید قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر و سەرۆکی لیژنە له‌ راگەیاندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد:ئێواره‌ى دوێنێ لیژنەی پشکنین وچاودێری بازاڕ بە سەرپەرشتی بەهاوکاری مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لە هەڵمەتێکی بەرفراواندا پشکنین و بەواداچوون بۆ 10 شوێن لە گەڕەکی سەربەستی و گوندی ڤیتال ئەنجامدراوه‌ كە لە کۆگای خواردنەوە گازییەکان،کافتریا و رێستورانت پێكهاتبوون.
 
روونیشیكردۆته‌وه‌:لە میانەی پشکنینەکان سەرپێچیەکان تۆمارکران کۆگایەکی خواردنەوە گازییەكان داخرا بەهۆی سەرپێچی و پابەند نەبوون بەڕێنماییەکان نۆ شوێنیش هۆشداریان پێدرا.
 
جەختیشیكردۆته‌وه‌:هەر شوێنێک پابەندنەبێ بە مەرج و ڕێنماییەکان، خاوەنەكانیان رووبەڕووی رێکاری یاسایی و سزای دارایی دەكرێنەوە.

250 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/13/2019 8:27:30 AM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ