هەواڵ
مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە
 ئاڕاستە

مەسرور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە وده‌ڵیت هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاریان بن تاوەکوو هەرچی زووترە ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەندرێت.
مەسرور بارزانی، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد:پەیوەست بە ناوزەدکردن و ڕاسپاردنم بۆ سەرۆکایەتیی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سوپاس و پێزانین ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان، بە هەموو فراکسیۆنەکانەوە دەکات بۆ ناوزەدکردنی و سوپاسی سەرۆکی هەرێم دەکات بۆ ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
هاوکات سوپاسی متمانەی سەرجەم ئەو لایەنانەی کردووە و ڕای گەیاندووە کە هەوڵ دەدات بە هاوکاریی هەموو ئەو لایەنانەی بڕیاری بەشداریکردنی لە کابینەی نوێی حکوومەت داوە، لە وادەی دیاریکراودا پێکهاتەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بخاتە بەردەم پەرلەمانی کوردستان، تاوەکوو هەرچی زووترە بتوانن خزمەتێکی شایستەی گەل و نیشتمان دەست پێ بکەن. 
لە کۆتاییشدا ئاواتی خواستووە و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاریان بن تاوەکوو هەرچی زووترە ئەم پرۆسەیە بە ئەنجام بگەیەندرێت.
1612 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/12/2019 4:14:11 PM
زیاتر ...
زۆرترین خوێندراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ